په‌رله‌مانتارێكی فه‌تح: هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه بدرێت
K24- به‌غدا:
په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی جددی له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021 بدرێت و په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سه‌دریش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "سبه‌ی له په‌رله‌مان ناهێینه ده‌ره‌وه، تا پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت".
ئه‌حمه‌د كینانی، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فه‌تح، كه له‌لایه‌ن هادی عامری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، بۆ په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی جددی له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق بدرێت.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له‌سه‌ر زاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فه‌تح گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی خاڵه ناكۆكه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌موو هه‌وڵێكیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه سبه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سائیرونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ده‌بێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت له دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرێت.
له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایانگه‌یاندووه، په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سائیرون جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان سبه‌ی ده‌چنه هۆڵی په‌رله‌مان و هۆڵی دانیشتنه‌كه جێناهێڵن، تا پرۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی 28ی ئه‌م مانگه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، كه له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021 به‌ڕێوه‌چوو، مادده‌ی 11 له پڕۆژه یاساكه كه تایبه‌ته به پشكی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا.
له‌كاتێكیشدا بڕیاربوو له هه‌مان شه‌و پڕۆژه‌یاساكه له په‌رله‌مانیش تێپه‌ڕێندرێت، به‌ڵام به‌هۆی سووربوونی بەشێك لەلایەن شیعەکان لەسەر دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021 پەسند بکات و کۆبوونەوەكه‌ی بۆ کاتێکی دیكه دواخست.
H.B