لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پشكی هه‌رێمی له پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند كرد

K24- به‌غدا:
له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021 به‌ڕێوه‌چوو، مادده‌ی 11 له پڕۆژه یاساكه كه تایبه‌ته به پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی، په‌سه‌ند كرا.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا مادده‌ی 11 كه تایبه‌ته به شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاساكه‌دا، په‌سه‌ند كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، لیژنه‌ی ناوبراو له ده‌نگدان به ته‌واوی بڕگه و مادده‌كانی دیكه‌ی پڕۆژه‌یاساكه به‌رده‌وامه و بڕیاره دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پڕۆژه یاساكه بۆ تێپه‌ڕاندن ببرێته په‌رله‌مان و بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، گفتوگۆیه‌كی چڕ و پڕ له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێكردووه و گوتیشی: چه‌ندین پێشنیازی نوێ هێنراونه‌ته ناو لیژنه‌ی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌و پێشنیازانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، له لیژنه‌ی دارایی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و 58 مادده‌یه‌ی له پڕۆژه‌یاساكه‌دا هه‌ن ده‌ستیپێكردووه و مادده‌ی یه‌كی پڕۆژه‌یاساكه‌ش په‌سه‌ند كراوه، بڕیاریشه ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ماددانه بكرێت، ئینجا ده‌برێته ناو په‌رله‌مان.
H.B