عێراق به‌س سه‌ددام حسینی شایانه
له سه‌رده‌می به‌عسدا ئاشنابووین به فاشییه‌تی ڕژێمی به‌عس. ئاشنابووین به توندوتیژیی سه‌رباز، ئینزیبات، قوات خاسه، جه‌یش شه‌عبیی، ته‌واری، ئه‌من ...هتد. لێ که‌مبوون ئه‌وانه‌ی، که بیریان ده‌کرده‌وه، که له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقییدا هه‌زارانی تر مت و خه‌وتوون، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان به‌سه، که به‌ئاگایان بهێنینه‌وه، ئیدی ئه‌وسا ده‌شێت ئاوات به به‌عس بخوازین.
له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی به‌عسدا، به‌تایبه‌ت له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی سه‌ددام حسێنه‌وه، هیچ عێراقییه‌ک بوێریی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه، که به ئاشکرا که‌ڵه‌گایی خۆی به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵات پیشان بدات و ده‌ستدرێژیی بکاته سه‌ر هه‌موو که‌س و هه‌موو شت به ویستی خۆی. من لێره‌دا کوردستان له عێراق جیاده‌که‌مه‌وه، چونکه کوردستان هه‌رگیز عێراق نه‌بووه و خاوه‌نی پێدالکانێکی زۆره‌ملێیی بووه. هه‌ر ئه‌م زۆردارییه‌ش هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی چه‌کداریی بووه له کوردستاندا دژ به عێراق. لێ نه به‌عس و نه سه‌ددام حسین هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه ویستی ئازادیی کورد له‌ناوبه‌رن.
سه‌ددام حسین نه‌ک چاوسوورکه‌ره‌وه بوو بۆ عێراق، به‌ڵکوو بۆ وڵاتانی دراوسێی وه‌ک ئێران و تورکیاش، که هه‌رگیز بوێریی ئه‌وه‌یان نه‌بووه، که ده‌ستوه‌ربده‌نه ژیانی عێراقه‌وه و به ویست و ئاره‌زووی خۆیان وێرانی بکه‌ن. هه‌نووکه له‌دوای نه‌مانی سه‌ددام حسین، سانا ده‌بینین، که عێراق به‌س سه‌ددام حسینی شیاو بووه، چونکه خۆی توانای ئه‌وه‌ی نییه، که نه ڕێز له خۆی و نه ڕێز له ژیان له عێراقدا بگرێت.
به ده‌یان هه‌زار میلیشیای ڕێگاپێدراو و ئۆرگانیزه‌کراو به ڕۆژی ڕووناک عێراق هه‌تک ده‌که‌ن، ئازادیی هه‌تکده‌که‌ن، مرۆڤی عێراقیی هه‌تک ده‌که‌ن، تیرۆر ده‌که‌ن، هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن، سه‌رانه ده‌ستێنن، موشه‌کباران ده‌که‌ن ....هتد. که‌چی نه‌ک هێزێک نییه، ڕێگایان لێبگرێت، به‌ڵکوو په‌رله‌مان مووچه‌شیان بۆ ده‌بڕێته‌وه. کێ ده‌ڵێ، که عێراق ڕزگارکراوه؟ کێ ده‌ڵێ، عێراق له‌دوای به‌عس و سه‌ددام حسین، عێراقێکی نوێ و ئارامه؟ کورد له باشووردا به توانای خۆی و به پشتگیریی ئه‌مێریکا چ خۆی ڕزگار کرد و چ ئاینده‌یه‌کیشی بۆ خۆی چێکرد، که به‌رهه‌می خۆیه‌تی، نه‌ک پێیبه‌خشرابێت وه‌ک عێراقی نوێ بۆ عێراقییه‌کان، که ئه‌مێریکا پێیبه‌خشین. له 05.04.1991دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مێریکا بڕیاری سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕینی له‌سه‌رو هێڵی 36 بۆ عێراق ده‌رکرد. ئه‌مه‌ش توانی ژیانی هاووڵاتییانی کورد بپارێزێت و هێزی پێشمه‌رگه‌ش باشتر به‌ره‌نگاری سووپای عێراق بێته‌وه. له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا ئێستا کورد له باشووردا خۆی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات. به‌ڵام دوژمنانی کورد به چرکه چییه له کورد نه‌گه‌ڕاون و هه‌میشه هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌م قه‌واره‌یه‌یان داوه. عێراقی ئێستاش وه‌ک ماریۆنێتی دوژمنان هه‌ڵده‌سوڕێنرێن و له‌گه‌ڵیان هه‌وڵی له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌ده‌ن.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ڵبژارده‌یه‌ک بکه‌وێته به‌رده‌ستی، له‌نێوانی عێراقی ئێستا و سه‌ددام حسینێکی نوێ و به‌عسێکی نوێ‌دا، کامیان هه‌ڵده‌بژێرێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌لای عێراقییه‌کان خۆیانه نه‌ک له‌لای ئێمه. هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌مێریکا، گرنگییدانی بوو به عێراق و پشتگوێخستنی کوردستان بوو، ده‌نا له ساڵی 2003ه‌وه هه‌تا ئێستا، هه‌م کوردستان ده‌بووه پێگه‌یه‌کی به‌هێز و گه‌وره و هه‌میش عێراق نه‌ده‌که‌وته ژێر هه‌ژموونی ئێرانه‌وه.