تەندروستی ھۆشداری لە بڵابوونەوەی جۆرەكانی دیكەی كۆرۆنا دەدات

داوا لە ھاووڵاتییان دەكرێت بۆ كوتان بە ڤاكسین خۆیان ناونووس بكەن
كارمەندێكی تەندروستی عێراق - ئەرشیف
كارمەندێكی تەندروستی عێراق - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

وەزیری تەندروستی عێراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباحی فەرمی، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داوای لە هاووڵاتییان کرد، خۆیان بۆ كوتان بە ڤاکسینی كۆرۆنا ناونووس بکەن.

هەروەها تەمیمی ئاماژەی بە ئەگەری دروستبوونی کێشەی گەورە لە سیستمی تەندروستی دا کرد، ئەگەر ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام لە هەڵکشان بێت.

بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە 24 كاتژمێردا 7 ھەزار و 972 كەسی دیكە لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوونە، 40 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.