عێراق.. 6 هه‌زار و 552 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

به‌هۆی په‌تاكه‌ نزیكه‌ی 33 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 106 هه‌زار كه‌سیش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان
یه‌كێك له‌ تاقیگه‌ پزیشكییه‌كانی عێراق
یه‌كێك له‌ تاقیگه‌ پزیشكییه‌كانی عێراق

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 35 هه‌زار و 287 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 6 هه‌زار و 552 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.‌ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له‌ ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا‌ تۆماركرا، كه‌ بریتییه‌ له‌ هه‌زار و 410 حاڵه‌ت.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 33 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.

هاوكات 5 هه‌زار و 867 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 970 هه‌زار و 987 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زار و 948 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، 849 هه‌زار و 718 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 87.5% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 106 هه‌زار و 321 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 505 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 215 هه‌زار و 801 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق دانراوه‌.

H.B