لە یادی "رۆژی جیهانی کتێب"دا بازاڕی كتێبفرۆشان لاوزه

K24 - هه‌ولێر:
رۆژی (23)ی نیسان هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی ژماره‌یه‌ك گه‌وره نووسه‌ر و ئه‌دیبی جیهانی، هه‌ر بۆیه یونسكۆ ئه‌و رۆژه‌ی بۆ یادكردنه‌وه‌ی كتێب و مافی دانه‌ر ده‌ستنیشان كردووه، له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فراوان یادی رۆژی جیهانی كتێب نه‌كراوه‌ته‌وه.
هاوكات به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و په‌تای كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه واده‌ی كردنه‌وه‌ی پیشانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به كتێب دواده‌خرێن، یان له كاتی خۆیاندا به‌ڕێوه‌ناچن.
ساڵانێکە تەمەنی لەناو کتێب و رێکخستنی کتێب و خوێندنەوەدا بەسەربردووە، رەوەند حه‌كیم، کتێبخانەیەکی لە ناوەندی شاری ھەولێر ھەیە، کاتێک چووینە لای سەرقاڵی خوێندنەوە بوو، ئەو پێی واییە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دوو ھۆکاری سەرەکین بۆ کەمبونەوەی خوێنەر و نەھێشتنی چێژی خوێندنەوە.
لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی رۆشبیری ھەوڵیداوە لە سەردەمی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی بەردەوام کتێب چاپ بکات و پڕۆسەکە رانەوەستێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب وەک پێویست نییە، نامیق ھەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری ئەو ھەوڵانە ئاشکرا دەکات، کە داویانە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە بەتایبەت چاپی کتێب لە ناوخۆدا بکرێت نەک له دەرەوە،
(23ی نیسان) رۆژی جیھانی کتێبە و بەشێکی زۆری خوێنەر و کتێب فرۆشانیش پێیان وایە کولتووری کتێب خوێندنەوە خەریکە لاواز دەبێت و ئەم نەوەی ئێستا زیاتر خولیای ئامێری ئەلیکترۆنی و خوێندنەوە ئەلیکترۆنییەکانن، ئەوەی ئێستا بەردەوامە لە خوێندنەوە تەنیا بە تەمەنەکانن، ئەمە جگە لەوەی ماوەی دوو ساڵە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئارەزوومەندانی کتیب کەمتر روو لە خوێندنەوەی کتێب دەکەن.
د.ی