ئەو کەسەی لە هەولێر لە براژن و دایکی براژنەکەی دەدات دەستگیرکرا
K24 – هەولێر
ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، کە لە براژن و دایکی براژنەکەی دەدات، لە لایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەسگیرکرا.
د. تارق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند "ئەو کەسە ناوی سۆران محەمەد-ەو چەند جارێک چووەتە سەرماڵی برا کۆچکردووەکەی و داوای بڕێک پارەی لێکردوون و ئازاری داون".
ئاشکراشی کرد: "دوای ئەوەی ھێزەکانی ئاسایش شوێنی ئەو کەسەیان دیاریکرد و توانرا دەستگیری بکەن، ھەر لەوێ بڕێک ماددەی ھۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە، تائێستا دیار نییە ئەو رۆژەی ئەو کارەی ئەنجامداوە لەژێر کاریگەری ماددەی ھۆشبەردا بووە یان نا".
چەند رۆژێک پێش ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە پیاوێك لە حەوشەی ماڵێکدا ھێرش دەکاتە سەر دوو ئافرەت و ئازاریان دەدات، ههرچهندهش سهرهتا زانیارییهكان وا بڵاوبوونهوه، كه ئهو ئافرهتانه یهكێكیان دایكی تاوانبارهكهیه و ئهوی دیكهشیان براژنی تاوانبارهكهیه، بهڵام دواتر دەرکەوت کە ئەو دوو ئافرەتە یەکێکیان براژن و ئهوی دیكهشیان دایكی براژنهكهیهتی.
پێشتر پۆلیسی هەولێر دەستگیردنی ئەو کەسەی راگەیاندبوو، کە گرتە ڤیدۆیەکە دەرکەوتووە و لەگەڵ تۆمەتباری سەرەکی چوونەتە سەر ئەو ماڵە.