سه‌رۆك بارزانی: بە بیستنی هەواڵی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەكه‌ی بەغدا زۆر دڵگران بووم
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له په‌یامێكدا هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خه‌تیب"ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له به‌غدا ده‌ربڕی، كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه، بە بیستنی هەواڵی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی بەغدا زۆر دڵگران بووم و پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بیستنی هەواڵی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی بەغدا زۆر دڵگران بووم، كە بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
مه‌سعود بارزانی
٢٥ـی نیسانی ٢٠٢١