عێراق گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی هیندستان هه‌ڵپه‌سارد
K24- هه‌ولێر:
هێڵه ئاسمانییه‌كانی عێراق به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای هیندی، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی چوون و هاتن له عێراقه‌وه بۆ هیندستان هه‌ڵپه‌سارد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هێڵه ئاسمانییه‌كانی عێراق، ئه‌و بڕیاره له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و هیندستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێنماییانه بووه، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقییه‌وه ده‌ركراون".
روونیشیكرده‌وه، "به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی دۆخی په‌تاكه و له‌پێناو رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنای هیندی بۆ عێراق، له رێنماییه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوی گه‌شته راسته‌وخۆیه‌كانی نێوان هیندستان و عێراق كراوه‌ته‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی مه‌ترسیداری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هیندستان سه‌ری هه‌ڵداوه و تا دێت ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌و په‌تایه له‌و وڵاته روو له زیادبوونه، به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری 24 كاتژمیریش، ته‌نیا ئه‌مڕۆ 320 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هیندستان تۆماركران.
H.B