توخێل 6 یاریزانی ده‌خاته لیستی فرۆشتن
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا، تۆماس توخێل راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی بڕیاری داوه بۆ وه‌رزی داهاتوو پێكهاته‌یه‌كی به ته‌واوه‌تی نوێ بكاته‌وه و له ئێستاوه 6 یاریزانی بۆ فرۆشتن ئاماده كردووه.
پێگه‌ی میره‌ری ئینگلیزی ئاشكرای كردووه تۆماس توخێل راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانانه بێت (ئازپێلكوێتا، ئالۆنسۆ، حه‌كیم زیاش، تامی ئابراهام، كریستینسن و رۆدیگێر).
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، توخێل به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی باركلی، كێنێدی و میازگا بگه‌ڕێنه‌وه كه به‌خواستن یانه‌كه‌یان جێهێشتووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن توخێل چه‌ندان ناوی راده‌ستی كارگێری یانه‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی بۆ بده‌ن دیارترینیان، خالیدۆ كۆلیبالی به‌رگریكاری سه‌نیگالی، ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری نه‌رویجی، ئه‌گوێرۆ و پاوڵۆ دیبالا.
یانه‌ی چێڵسی ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ به 58 خاڵ له پله‌ی چواره‌م دێت و بۆ قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگیش سه‌ركه‌وتووه، له یاریی چوونی ئه‌م قۆناخه له نێو یاریگه‌ی ریال مه‌درید به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوو.