سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای ئوردن دەکات
K24- ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی (30ی نیسان/ ئهپرێلی 2021) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن کرد، بۆ کۆچی دوایی میر محەمەد بن تەڵاڵی مامی و نوێنەری تایبەتی شای ئوردن.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە شا عەبدوڵلا و بنەماڵەی شانشین و حکومەتی ئوردن راگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، شا عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ پەیوەندی و هاوخەمی دەربڕینی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.