تاران داوای قهرزهكانی له بهغدا دهكاتهوه
K24 - ههولێر:
ماجد حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق لە ئێرانە و لەگەڵ بیژەن زەنگە وەزیری نەوتی وڵاتەکە کۆبووەتەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیش دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی عێراقە لەبەرامبەر کڕینی گازی ئێران.
وەزیری نەوتی ئێران لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، لە چەند ساڵی رابردوو دوو گرێبەستی گرنگیان بۆ هەناردەکردنی گاز لەگەڵ عێراق واژۆکرد، تاوەکو ئێستا (27) ملیار مەتر سێجا گازی سروشتیان هەناردەی عێراق کردووە.
هەروەها وەزیری نەوتی ئێران ئاماژهی بهوه كرد، کەڵەکەبوونی قەرەزەکانیان لەسەر عێراق بەرامبەر فرۆشی گازی ئێران دووچاری کێشەی کردووین، بەڵام هیواخوازن لەو بارەیەوە بگەنە رێککەوتن.
د.ی