تا دێت پێشبینییه‌كان بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی زه‌ریف زیاتر ده‌بن
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌خنه‌ی توندی له تۆمارێكی ده‌نگیی دزه‌پێكراوی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گرت، تا دێت پێشبینییه‌كان بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی زه‌ریف له پۆسته‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بن. هاوكات زه‌ریف له تویتێكدا ره‌خنه‌كانی خامنه‌یی به "به‌زه‌ییانه" وه‌سفكردن و رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له سۆنگه‌ی تێڕوانینی رێبه‌ری شۆڕشه‌وه.
محه‌مه‌د ساڵح سدقیان، توێژه‌ری كاروباری سیاسی له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی گوته‌كانی خامنه‌یی گوتی:"عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هۆی ئه‌و گوتانه‌ی زه‌ریف كه له تۆمارێكی ده‌نگیدا له‌باره‌ی رۆڵی قاسم سوله‌یمانی و فه‌یله‌قی قودس له هه‌رێمه‌كه دزه‌ی پێكرابوو. ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی زه‌ریف له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا بووه‌ته ئه‌گه‌رێكی به‌هێز، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كرا، ئه‌وا دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دواده‌خرێن".
هه‌روه‌ها حوسێن ره‌زاق، چالاكوانی سیاسیی چاكسازیخوازیش له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "زه‌ریف ئاره‌زووی ده‌كرد ببێته موسه‌ده‌ق (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ محه‌مه‌د موسه‌ده‌ق، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران له سه‌رده‌می شا)، به‌ڵام نه‌یتوانی ببێته ته‌نانه‌ت زاهیدیش (ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌رده‌شیر زاهدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌رده‌می شا). ماوه‌ی 42 ساڵ خزمه‌تی ئێرانی كرد و ده‌ستی له‌سه‌ر سنگی بوو، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نیا لێدوانێك له گۆڕه‌پانی سیاسی ئێران سڕایه‌وه. كۆتاییهات".
هه‌روه‌ك ئاسید بۆیان حوسێن بۆرس، چالاكوانی سیاسیی پارێزگارانیش نووسیویه‌تی: "ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه كۆتایی كاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستا له‌و پۆسته دیاری ده‌كات" و له تویتێكدا گوتی: "خوات له‌گه‌ڵ زه‌ریف!".
ئه‌مڕۆ عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له گوته‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، "لێدوانی به‌شێك له به‌رپرسان بۆ ئه‌وان جێگای داخه و ئه‌و جۆره لێدوانانه مایه‌ی سه‌رسوڕمانن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، كه له به‌شێك له میدیاكان دزه‌ی پێكرا بوو و تێیدا نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له كه‌رتی دیپلۆماسی ئه‌و وڵاته نیشاندابوو.
خامنه‌یی گوتی: "به‌شێك له به‌رپرسان هه‌ندێك شتی مایه‌ی نیگه‌رانییان دركاندووه.. ئامرازه‌كانی میدیای نه‌یارانیش ئه‌و گوتانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.. به‌شێك له‌مه دووباره‌كردنه‌وه‌ی گوته‌كانی ئه‌مه‌ریكان.. ئه‌مه‌ریكییه‌كان له هه‌ژموونی فراوانی ئێران له ناوچه‌كه ناڕازین، بۆیه له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی كۆچكردووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بێزار بوون".
پیشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، دوای كاردانه‌وه‌كان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکەی، کە قاسم سولەیمانی بەدەستێوەردان لە کاروباری دیپلۆماسی تۆمەتبار کردبوو، داوای لێبووردنی لە خانەوادە و لایەنگرانی سولەیمانی کرد.
لە نامەیەکدا زەریف رایگەیاندووە، لە بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکە هیچ نیازێکی نەبووە، بەڵام هەندێک کەس و لایەن هەوڵیانداوە ئەو پرسە وەکو ئامرازێک بۆ نانەوەی ئاژاوە بەکاربهێنن.
ئاماژەی بەوەشداوە "قاسم سولەیمانی رۆڵی کارای لە سەقامگیری ئاسایش لە ئێران و ناوچەکە هەبووە".
پێشتر چەند کەناڵێک تۆمارێکی دەنگی زەریفیان بڵاوکردبووەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، بە دەستوەردانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بووەتە هۆی ئەوەی "قوربانی بە دیپلۆماسییەت بدرێت لە پێناوی کردەوە مەیدانییەکانی سوپای پاسداران".
دوای دزه‌پێكردنی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی زه‌ریفیش، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته دووپاتیان كرده‌وه، گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له 20 كه‌س قه‌ده‌غه كردووه، به‌هۆی تێوه‌گلانیان له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به نهێنی ده‌وڵه‌ت داده‌نرێن.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی نادری، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "نۆڤۆستی"ی رووسی رایگه‌یاند، "قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا سه‌پێندراوه" و روونیكرده‌وه، "هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه بوون، كه به نهێنی ده‌وڵه‌ت داده‌نرێن"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بدات، ئاخۆ زانیارییانه په‌یوه‌ندییان به دزه‌پێكردنی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی زه‌ریفه‌وه هه‌یه یان نا.
نادری ئاشكراشیكرد، ئه‌و 20 كه‌سه له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كان و تۆڕه میدیاییه‌كان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بوون و ئه‌و زانیارییانه‌یان بۆ ناردووه، كه كۆیانكردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تا ئیستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه په‌یوه‌ندییان به هیچ لایه‌نێكی هه‌واڵگری ده‌ره‌كییه‌وه هه‌یه یان نا.
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی قوتابیانی ئێرانیی نیمچه فه‌رمی له تاران بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی ده‌ره‌وه‌یان به‌سه‌ر 15 كه‌سدا سه‌پاندووه، كه له پرسی دزه‌پێكردنی تۆمارێكی ده‌نگیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا تێوه‌گلاون، كه له‌و تۆماره ده‌نگییه‌دا زه‌ریف گله‌یی له هه‌ژموونی سوپای پاسداران له‌سه‌ر دیپلۆماسیه‌تی ئێران ده‌كات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كه‌ناڵی ئاسمانی "ئیران ئینته‌رناشناڵ" كه په‌خشه‌كه‌ی به زمانی فارسییه و باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه، تۆمارێكی دزه‌پێكراوی ده‌نگیی زه‌ریفی بڵاوكرده‌وه و تێیدا گوتبووی: هه‌ژموونی ئه‌و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران "سفره" و ره‌خنه‌ی توندیشی له رۆڵی كاریگه‌ری سوپای پاسداران به‌تایبه‌ت قاسم سوله‌یمانی له‌سه‌ر دیبلۆماسیه‌تی وڵاته‌كه‌ی گرتبوو.
دزه‌پێكردنی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه، كه تیشك ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و سوپای پاسداران، تووڕه‌یی موحافیزكارانی ئێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا و ئه‌و دزه‌پێكردنه‌یان له "كارێكی سیخوڕی" ناوبرد و داوایان له په‌رله‌مانتاران كرد، ده‌نگ به له‌سه‌ركارلادانی زه‌ریف بده‌ن، كه له‌ساڵی 2013ـه‌وه تا ئێستا ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
دواتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند، ئه‌و تۆماره ده‌نگیه به‌شێك بوو له پڕۆژه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی له تۆماره‌كانی ده‌وڵه‌ت مۆنتاژ كرابوو و بۆ بڵاوكردنه‌وه ئاماده نه‌كرابوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران حوسامه‌دین ئاشنا، سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاوكات به‌رپرسی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی گۆڕی.
به‌گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته، سه‌رۆكی ئێران عه‌لی ره‌بیعی، گوته‌بێژی حكومه‌ت و راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری له شوێنی ئاشنا داناوه، كه له‌كاتی دیمانه‌كه‌دا كه ماوه‌ی 7 كاتژمێری خایاندووه، له‌گه‌ڵ زه‌ریف ئاماده بووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ش، ئه‌مڕۆ زه‌ریف دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و به‌ڵێنی داوه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكات و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نه‌بێت" و جه‌ختیشی كرده‌وه، "له ده‌ره‌وه و ناوخۆ هێز له سوله‌یمانی وه‌رده‌گرێت".
H.B