سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی كۆبووه‌وه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی ره‌وشی عێراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ تاووتوێ كرا
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، محه‌مه‌د حه‌لبوسی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، محه‌مه‌د حه‌لبوسی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (3ی ئایار/ مایۆی 2021) له‌گه‌ڵ "محه‌مه‌د حه‌لبوسی" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌ و دوایین پێشهاته‌كانی ره‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق تاووتوێ كرا.

سه‌رۆك بارزانی له‌ تویتكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوومه‌وه‌ و تاووتوێی دوایین پێشهاته‌كانی ره‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌مان كرد.