فرۆشی نەوت لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ (260) ملیۆن بەرمیل بووە

چین و هیندستان گەورەترین دوو کڕیاری نەوتی عێراقن
نزیکەی (70%)ی کۆی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتانی ئاسیا بووە
نزیکەی (70%)ی کۆی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتانی ئاسیا بووە

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشت بەستن بە داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ، ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ (3) مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئامارەكه‌ (260) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوه‌،  چین و هیندستانیش گەورەترین دوو کڕیاری نەوتی عێراقی بوونە.

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دوایین ئاماری فرۆشی نەوتی بۆ (3) مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ تێكڕای هەناردەكردن (263) ملیۆن و (112) هەزار بەرمیل نەوت بووە. كۆی داهاتی فرۆشی نەوت لەم (3) مانگەدا، (15) ملیار و (564) ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوە كرد، زۆرینەی هەناردەی نەوتی بۆ چین و هیندستان بووە، لە دوای ئەویانیش کۆمپانیا ئەمه‌ریکییەکان کڕیاری نەوتی عێراق بوونە. هەروەها نزیکەی (70%)ی کۆی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتانی ئاسیا بووە، بە تایبەت هیندستان و چین، لە دوای ئەوانیش ئەوروپا و ئەمه‌ریکا دێن.

 

د.ی