په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه له كه‌سوكاری 6 كه‌س ده‌كات كه خۆیان رفاندوویانن
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی په‌كه‌كه، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ك دایكێكی دانیشتووی بناری قه‌ندیل ناچار ده‌كه‌ن قسه بكات، له كاتێكدا كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه‌وه رفێندراوه و له به‌رامبه‌ر ئازادكردنیشی داوای پاره ده‌كه‌ن.
له یه‌كێك له‌و ڤیدۆیانه‌ی میدیاكانی په‌كه‌كه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئافره‌تێك ده‌رده‌كه‌وێت و له قسه‌كانی روونده‌بێته‌وه كه كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه گیراوه، ته‌نانه‌ت له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كداران ناتوانێت داوای ئازادكردنی كوڕه‌كه‌شی بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له بناری قه‌ندیله‌وه، كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، به كوردستان24ی رایگه‌یاند، چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌بێت، چه‌ندین كه‌سیشیان رفاندووه و له به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان داوای پاره ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی له میدیاكانی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه‌وه ده‌ركه‌وتوون و قسه ده‌كه‌ن، كوڕه‌كانیان له ژێر ده‌ستی په‌كه‌كه‌دان، دایك و باوك و كه‌سوكاری گیراوه‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك قسه له دژی په‌كه‌كه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت نابێت ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنیشیان نیشان بده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كرد، چه‌كدارانی په‌كه‌كه، له گوندی ئێندزێی سنووره‌كه، بانگی دایك و باوكی رفێندراوه‌كانیان كردووه و پێیانگوتوون، كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی كوڕه‌كانیان په‌كه‌كه داوای پاره‌ی لێكردوون.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، له ئێندزی چه‌كدارانی په‌كه‌كه گوتوویانه، ده‌ستگیركراوه‌كان به پاره ئازاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نابێت باسی ئه‌وه بكه‌ن كه به پاره ئازادكراون، دوای ئازادكردنیشیان نابێت له گونده‌كانی خۆیان بمێنن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه رفێندراون و ده‌ستگیركراون، ژماره‌یان 6 كه‌سه، 2 له‌وانه خه‌ڵكی سنووری پشده‌رن، 2یان باڵه‌كایه‌تی و دووه‌كه‌ی دیكه‌ش خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری برادۆستن.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، چه‌ندینجار سووكایه‌تی به‌و گیراوانه كراوه و خه‌ڵكی سنووره‌كه‌یان به زۆری كۆكردووه‌ته‌وه و رفێندراوه‌كانیان نمایشكردووه و وه‌ك سیخوڕی ئاسایش ناساندوویانن.
بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووره‌كان، دانیشتووانی گونده‌كانیان بێزار كردووه و زیانی زۆریان پێگه‌یاندوون و هه‌ندێكجار سه‌رانه‌شیان لێوه‌رده‌گرن، وێڕای هێنانی ئاگری شه‌ڕی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.