ئه‌مه‌ریكا بۆ جاری سێیه‌م رێگری له ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا، بۆ جاری سێیه‌م رێگه‌ی نه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات و تێیدا داوای وه‌ستانی شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و غه‌ززه بكات.
بڕیار بوو له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له هه‌ردوولایه‌نی به‌شه‌ڕهاتوو بكرێت، "توندوتیژی رابگرن" و "مه‌ده‌نییه‌كان به تایبه‌تی منداڵان بپارێزرێن".
ئه‌مه جاری سێیه‌مه له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا ئه‌مه‌ریكا رێگره له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوای وه‌ستانی شه‌ڕ بكات.
ره‌شنووسی به‌یاننامه‌كه له لایه‌ن چین، تونس و نه‌رویج گه‌ڵاڵه كراوه.
ئه‌مڕۆ بۆ جاری سێیه‌م له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خرایه‌ڕوو.
ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناتوانێت پشتیوانی له هه‌ڵوێستێكی له‌و چه‌شنه بكات".
له گه‌ڵاڵه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتبوو: "ئه‌نجوومه‌ن به‌و په‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات".
هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی خێزانه فه‌له‌ستینییه‌كانی له قودسی خۆرهه‌ڵاتی داگیركراو كردبوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا داواكرابوو، هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆیان له "كرده‌ی تاكلایه‌نانه" به‌دوور بگرن، كه ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی زیاتری كێشه‌كان.
له گه‌ڵاڵه‌كه‌دا، پێشوازی له هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ده‌وردانی گرژییه‌كان كرابوو، به بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌مه‌ریكا بهێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌یدا، پشتیوانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێنانه‌ئارای دانووستان به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت كرابوو، كه به ئاشتی له سنووری دانپێدانراوی خۆیاندا بژین.
شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و غه‌ززه ئه‌مڕۆ له هه‌شته‌م رۆژی‌دا بوو. له حه‌وت رۆژی رابردوودا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سێ جار بۆ ئه‌و پرسه كۆبووه‌ته‌وه.
له هه‌ر سێ كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی نه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌ربكرێت.
ئه‌مه‌ریكا كه به یه‌كێك له به‌رچاوترین پشتیوانانی ئیسرائیل هه‌ژمار ده‌كرێت، له دوو كۆبوونه‌وه‌ی رابردوودا پاساوی ئه‌وه بوو، كه ره‌نگه ئه‌و ده‌قه ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وڵی میانگیری له ناوچه‌كه درووست بكات.
ئه‌مڕۆ له كۆپنهاگن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌ڵامی كۆماری چینی دایه‌وه.
پێشتر چین رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا رێگره له ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش.
بلینكن گوتی: ئه‌مه‌ریكا نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان.
ره‌تكردنه‌وه‌كه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی هاوبه‌شه‌كانی واشنتن.
باڵیۆزێك كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، ده‌ڵێت: داوامان له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه پشتیوانی ده‌رچوونی به‌یاننامه‌كه بكات.
ئه‌و باڵیۆزه گوتیشی: ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كان ده‌یڵێت، له ناو به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌یه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس