هێڵی ئاسنین له‌نێوان عێراق و ئێران دروست ده‌كرێت

"له‌ رێگه‌ی هێڵە ئاسنینەکەوه‌ دەتوانرێت کاڵا هەناردەی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بكرێت"
رونكردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینی ئێران - عێراق - سووریا له‌سه‌ر نه‌خشه‌
رونكردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینی ئێران - عێراق - سووریا له‌سه‌ر نه‌خشه‌

K24 - هه‌ولێر:

هەفتەی داهاتوو تاران و بەغدا رێککەوتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ دامەزراندنی هێڵی ئاسنین واژوو دەکەن و هەردوو وڵات دەبنە پردی پەیوەندی وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات.

وەزارەتی رێگەوبان و پەرەپێدانی ئێران رایگەیاند، هێڵی ئاسنینی نێوان ئێران و عێراق پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و وەبەرهێنانی تێدادەکەن.

وەزارەتی رێگەوبان و پەرەپێدانی ئێران ئاشکرایکرد، رێگەی ئاسنینی شەلامچە و بەسڕە پڕۆژەیەکی نێودەوڵیتییە و دەبێتە هۆی گۆڕینی ستراتیژییەتی ناوچەکە و هەروەها لە رووی ترانزێتەوە سووریا و دەریای ناوەڕاست بەیەکەوه‌ دەبەستێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێڵە ئاسنینەکە دەتوانێت کاڵا هەناردەی پاکستان و بەندەری چابەهار بكات و لەوێوە بۆ چین و وڵاتانی ئاسیا و دواتر بۆ بەندەری سووریا و دەریای سپی، ئێرانیش داوای ئەو زەوییەی لە عێراق کردووە، کە هێڵە ئاسنینەکەی لێوەدروست دەکرێت،  لە چەند رۆژی داهاتووشدا لەوبارەیەوە رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان تاران و بەغدا واژوو دەکرێت.

 

د.ی