نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر گرژییه‌كانی به‌غدا هاته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی له گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، پێویسته هه‌ر كه‌یسێكی ده‌ستگیركردن رێره‌وه یاساییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت وه‌ك كه‌یسی ده‌ستگیركردنی هه‌ر عێراقییه‌كی دیكه.
ئه‌م گوتانه‌ی جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له تویتێكدا له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: پێویست ناكات هیچ كه‌سێك په‌نا بۆ نمایشكردنی هێز ببات بۆ ئه‌وه‌ی رێگاكه‌ی خۆش بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ره‌فتاری له‌مشێوه‌یه ده‌وڵه‌تی عێراق لاواز ده‌كات و بێمتمانه‌ییش لای جه‌ماوه‌ر زیاتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، پێویسته له هه‌موو كاتێكدا رێز له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگیرێت و هیچ كه‌سێك له سه‌رووی یاساوه نییه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ئه‌نبار، ناسراو به قاسم موسلیح خه‌فاجی له‌لایه‌ن هێزێكی دژه تیرۆری عێراقییه‌وه ده‌ستگیركرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ناوبراو له دۆسیه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان تێوه‌گلاوه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دژه تیرۆری عێراق كاردانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبیی به‌دوای خۆیدا هێنا و هێزێكی زۆریان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا كۆكرده‌وه و له چه‌ندین ده‌روازه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا بچنه ناو ناوچه‌كه و چه‌ندین پردیان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز داخست، له به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوبوونه‌وه و هێزه‌كانی سوپاش تانكی ئه‌برامزیان له ده‌روازه‌كان جێگیر كرد.
له‌و باره‌شه‌وه په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، هێزه‌كانی دژه تیرۆر و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر پردی موعه‌له‌ق به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ری پێكدادان له نێوانیان هه‌یه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكراشیكرد، به‌هۆی ئه‌و گرژییانه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و وێڕای كۆنترۆڵكردنی چه‌ند پردیكی نزیك ناوچه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، هێزه‌كانی سوپای عێراقیش تانكی ئه‌برامزیان له ده‌روازه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه جێگیر كردووه
H.B