عێراق به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی ئه‌م سێ تویژه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌بڕێت
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌نون، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری بڕینی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی سێ توێژی كۆمه‌ڵگه‌ی داوه" و ئاشكرایكرد، "له یه‌كی حوزه‌یران كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌كرێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "ئه‌و توێژانه‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان ده‌بڕێت، بریتین له پزیشكان، ده‌رمانسازان و یه‌كێتی ژووره بازرگانیه‌كان".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو له نێوان وه‌زاره‌ت و ته‌واوی ده‌سته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی مادده‌كانی ناو فۆڕمی خۆراك و بڕینی به‌شه خۆراكی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌یه، كه مووچه‌ی مانگانه‌یان له سه‌رووی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دیناره، كه ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له سه‌رانسه‌ری عێراق له نێوان 800 بۆ 900 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر دایه".
H.B