نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق پێویستی به سه‌قامگیری ئه‌منییه

K24- هه‌ولێر:
جینین هێنس پلاسخارت، سه‌رۆكی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له عێراق "یۆنامی" دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، كه بڕیاره له 10ی ئوكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، پێویستی به سه‌قامگیری ئه‌منی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی، ئه‌م گوتانه‌ی پلاسخارت له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكی ده‌زگای ناوبراو هاتوون و گوتی: بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بۆ چاودێریكردنێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق هه‌یه، كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك كار بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه گرژی و هه‌ڵچوونی ئه‌منی له نێوان مسته‌فا كازمی و ژماره‌یه‌ك گرووپی چه‌كداریی شیعه‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی هاتوونه‌ته ئاراوه و به‌رده‌وام چه‌كدارانی ئه‌و گرووپانه هه‌ڕه‌شه‌ی رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌ی هێزی چه‌كدارییان نییه، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، به‌كارهێنانی چه‌ك له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت.
H.B