گرافیک .. گۆڕە بە کۆمەڵەکان

465 گۆڕی بە کۆمەڵ لە عێراق دۆزراونەتەوە

K24 – هەولێر

تائێستا 465 گۆڕی بە کۆمەڵ لە عێراق دۆزراونەتەوە، کە 6 هەزار و 383 روفاتیان تێدابووە، ژمارەی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی سەردەمی بەعسی عێراق کە دۆزراونەتەوە 263 گۆڕە و 76یان هەڵدراونەتەوە، هەروەها 300 هەزار کەس تائێستا بێسەروشوێن کراون.

لەگەڵ هاتنی داعش، جارێکی دیکە خەڵک لە ناوچەکانی عێراق بەتایبەتی لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، سەلاحەدین، زیندەبەچاڵ و شوێن بزر کران، بەگوێرەی ئامارەکان 202 گۆڕی سەردەمی داعش لە عێراق هەن، 30 گۆڕیان هەڵدراونەتەوە و 12 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن. لەنێویاندا 80 لە سنووری شنگال هەن تائێستا 17یان هەڵدراونەتەوە 384 روفاتیان تێدا بووە، هاوکات 2 هەزار و 293 ئێزدی لەلایەن داعش کوژراون.