داوا دەکرێت لایەنە سیاسیەکان ھاوکاربن بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی
K24- هه‌ولێر:
بە ھۆی نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی زیاتر دەبن. بەشێک لە ھۆکارەکانی خێرا جێبەجێنەکردنی یاسای چاکسازی، کێشەی ھونەری و تەکنیکین، داواش دەکرێت لایەنە سیاسییەکان ھاوکاربن.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، یاسای چاکسازی بەھۆی چەند ھۆکارێکی تەکنیکی و سیاسی جێبەجێکردنەکەی سستە.
رێگرییە سیاسییەکان ھۆکاری سەرەکی سستی جێبەجێکردنی بەشێک لە ماددەکانی یاسای چاکسازییه، کە بۆ ھەر ماددەیەکی یاساکە رێکار و رێنمایی دەرچووە، بەڵام بۆجێبەجێکردنی پێویستی بە لادانی فشارە سیاسییەکان ھەیە ، ئێستا لیستێكی هه‌زار و 169 کەسی پلە باڵا، کە بە نایاسایی خانەنشین کراون، بۆ بڕیاردان لە چارەنووسیان لە ئەنجومەنی وەزیرانە، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت یاسای چاکسازی بەھۆی چەند ھۆکارێکی تەکنیکی و سیاسی جێبەجێکردنی سستە.
وەیسی سەعید، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌سێك له ناو لایه‌نێكی سیاسی، هه‌میشه گرفت و له‌مپه‌رن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، نایانه‌وێت یاساكه جێبه‌جێبكرێت، چونكه ئه‌م یاسایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه".
یاسای چاکسازی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران پەسەند کرا، ئێستا بەشێک لایەنەکان ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن و لە میدیاکانیشەوە دەڵێن یاسای چاکسازی جێبەجێنەکراوە، داواش دەکرێت لایەنە سیاسییەکان ھاوکاربن بۆ جێەجێکردنی یاساکە.
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان گوتی: "چاكسازی به ته‌نیا یه‌ك حزب ناكرێت، پێویسته هه‌رسی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ماهه‌نگار بن، یاسای چاكسازی فره‌ڕه‌هه‌نده و لایه‌نی جیاواز جێبه‌جێی ده‌كات".
ئەو لایەنانەی رێگرن لە رێکخستنەوە، یان برینی مووچەی ئەو هه‌زار و 169 پلە باڵایە، ئەوانەن کە زۆرترین پلە باڵای خانەنشینیان ھەیە و جێبەجێکردنی یاساکەش لە بەرژەوەندیان نییە، جگە لە فشاری سیاسی، ھۆکاری تەکنیکیش ئاستەنگی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکەیە، کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ چاکسازی و نەھێشتنی گەندەڵی ھەنگاوەکانی دەستپێکردووە.
د.ی