ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 45 هه‌زار و 163 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 325 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له 947 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 34 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 512 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 316 هه‌زار و 418 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 33 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 222 هه‌زار و 494 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 76 هه‌زار و 891 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 547 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 842 هه‌زار و 964 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق سه‌رهه‌ڵدانی سێیه‌م شه‌پۆلی كۆرۆنای راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، چه‌ندین زنجیره‌ی نوێی ئه‌و په‌تایه له عێراق و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بڵاوبوونه‌ته‌وه و داواشی له هاووڵاتییان كرد، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه، "له‌میانه‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆخی په‌تای كۆرۆنا له‌لایه‌ن پسپۆڕانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه و له‌ڕێگه‌ی ئاماژه په‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه هێشتا كۆرۆنا چالاكه و گۆڕان له زنجیره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه به‌رده‌وامه و هه‌ڕه‌شه له سه‌رانسه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئێستاش شه‌پۆلی سێیه‌می ئه‌و په‌تایه له وڵاته‌كه‌مان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه و جیهان سه‌ریهه‌ڵداوه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه له زۆرێك له وڵاتان به‌ره‌وپێشچوونی باش له پێدانی ڤاكسینی دژی ئه‌و په‌تایه كراون، ئه‌مه‌ش مانای وایه، كه هیچ گومانی تێدا نییه، كه جگه له رێكاره‌كانی خۆپارێزی هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه نییه بۆ دۆخی ئێستا، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی ڤاكسینی دژی كۆرۆناش كه به‌رگرییه‌كی زۆر باش به له‌ش ده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش رێگری له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ناكات".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون له وڵاته‌كه‌مان هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی سێیه‌م شه‌پۆلی كۆرۆنا ده‌دات، كه له‌وانه‌یه له هه‌ردوو شه‌پۆله‌كه‌ی پێشتر توندتر بێت و پێویست ده‌كات پلانی پێشوه‌خته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله هه‌بێت، چ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه بێت به دابینكردنی پێداویستیی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری، یانیش له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بێت به پابه‌ندبوونی ته‌واو به رێكار و رێنماییه پزیشكییه‌كان و په‌له‌كردن له سه‌ردانی بنكه‌كانی كوتان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، به‌تایبه‌ت كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری پێكوته له بنكه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌بن".
هه‌روه‌ها هاتووه، "بۆیه ئێمه داوا له كه‌سانی ئایینی، سیاسی، عه‌شائیری و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین، هه‌وڵی زیاتر بۆ هۆشیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن و پێیان رابگه‌یه‌نن، كه وه‌رگرتنی ڤاكسین تاكه رێگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تا مه‌ترسیداره و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون و مردنه به‌و ڤایرۆسه، چونكه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له‌و وڵاتانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری پێكوته‌یان وه‌رگرتووه، راسته كه تۆماركردنی تووشبوونی رۆژانه تێیاندا به‌رده‌وامه، به‌ڵام كه‌متر مه‌ترسیداره و كه‌سی تووشبوو پێویستی به خه‌واندن له نه‌خۆشخانه نییه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی مردنیش به‌و په‌تایه له‌و وڵاتانه، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزم بووه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، "داوا له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ هۆشیاری ته‌ندروستی و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی ئاگایی ته‌ندروستی له‌ناو كۆمه‌ڵگه له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بخه‌نه گه‌ڕ، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی ده‌مامك و پابه‌ندبوون به دووری كۆمه‌ڵایه‌تی و دووركه‌وتنه‌وه له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان، هه‌روه‌ها تێگه‌یاندنیان له گرنگی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له بنكه تایبه‌ته‌كانی پێدانی ڤاكسین".
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپاتیكرده‌وه، "داوا له ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكومیی و ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ین، داوا له فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانیان بكه‌ن، ڤاكسین وه‌ربگرن و ته‌واو پابه‌ندی رێكار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن و رێگه به فه‌رمانبه‌ران نه‌ده‌ن به‌بێ پابه‌ندبوون به به‌كارهێنانی ده‌مامك و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وام بكه‌ن".
H.B