تهندروستی جیهان: زنجیرهی دهلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا له 85 وڵات بڵاوبووهتهوه
K24- ههولێر:
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: لە 85 وڵات ڤایرۆسی گۆراوی جۆری دهلتا بڵاوبووەتەوە و هۆکارەکەشی ناداپەروەرییە لە دابەشکردنی ڤاکسینی كۆرۆنا.
تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهان (WHO) گوتی: ئەو وڵاتانەی ڤاکسینیان پێگەیشتووە و بەکاریان هێناوە، ئێستا خەریکه دۆخیان ئاسایی دەبێتەوە، لەبەرامبەریشدا هەندێك وڵات بەهۆی نەبوونی ڤاکسینی پێویست، کەوتوونەتە دۆخێکی سەختی تەندروستیەوە.
ئهدهانۆم له درێژهی گوتهكانیدا ئاشكرایكرد، "دهلتا لە زنجیره گۆراوەکانی دیکەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە. ڤایرۆسی گۆراوی دهلتا لە 85 وڵات هەیە و لەو وڵاتانەی هەڵمەتی ڤاکسین تێیاندا سستە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە".
ئاماژهی بهوهشدا، "کێشەکە دەسترانەگەیشتنی هەمووانە بە ڤاکسین بەشێوەیەکی یەکسان. ئەمەش جیاوازییەکە بەتەواوی زەقکردووەتەوە و ئەو وڵاتانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە، خەریکه دۆخی وڵاتەکانیان و ئابوورییان ئاسایی دهبنهوه و ئەو وڵاتانەش كه ڤاکسینی پێویستیان پێنەگەیشتووە، رووبەرووی دۆخێکی زۆر سەخت بوونەتەوە، ئەمە راستیەکەیە".
H.B