بارسێلۆنا داوای له‌م 2 یاریزانه كردووه له یانه‌كه بڕۆن
ده‌سته‌ی كارگێری بارسێلۆنا ساموێل و ئۆمتیتی و میرالیم پیانیچی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له‌م هاوینه یانه‌كه‌ی دیكه بۆخۆیان بدۆزنه‌وه و له بارسا بڕۆن.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، کارگێری یانەی بارسێلۆنا بریاریداوە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو دروست بووە، دەستبەرداری بەشێک لەو یاریزانەکانی بێت، بە تایبەت ئەو یاریزانانەی بەشێوەیەکی کەم یارییان کردووە و موچەیەکی زۆریش وەردەگرن، بۆ ئەم مەبەستەش ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە سەربەستە لەوەی بێ بەرامبەر یانەکەیان جێبێڵێت، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه له بارسێلۆنا بڕوات و بڕیاری داوه خۆی بسه‌لمێنێت.
ئۆمتیتی هاوینی ساڵی 2016 بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و ساڵانەش مووچەکەی بەبێ دانی باچ 16 ملیۆن یۆرۆیە، ئەو یاریزانە لە دوو وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی نەیتوانیوە بەشداری زۆربەی یارییەکانی یانەکەی بکات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بارسێلۆنا داوای له پیانیچی ناوه‌راستكاری بۆسنه كردووه كه به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا گرێبه‌سته‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه هێشتا وه‌ڵامی بارسێلۆنای نه‌داوه‌ته‌وه.