نهێنی ژیانی به ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان چییه؟
K24 - هه‌ولێر:
ئیمیلیۆ فلۆریس ماركیز، له پۆرتۆ ریكۆ ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی ئاب/ ئۆگه‌ستسی داهاتوو ئاهه‌نگی 113 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی بكات، به‌مه‌ش ده‌بێته به ته‌مه‌نترین پیاوی سه‌ر زه‌وی.
ئیمیلیۆ له 8ی ئابی 1908 له دایكبووه، ناوی چووه‌ته كتێبی ئینسكلۆپیدیای گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان و بڕوانامه‌ی به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهانی وه‌رگرتووه.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن"، ئێستا ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نی 112 ساڵ و 328 رۆژه، نازناوی گه‌روه‌ترین پیاوی دونیای پێبه‌خشراوه، دووه‌م كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ "ئه‌ندریا پیریز" هاوسه‌رگیری كردووه، كه له ساڵی 2010 له ته‌مه‌نی 75 ساڵی مرد.
به پێی تۆماری ئینسكلۆپیدیای گینس، ئه‌و دوو هاوسه‌ره 4 منداڵیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ 5 نه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا 5 نه‌وه‌ی نه‌وه‌یان هه‌یه، ئێستا ئیمیلیۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی له شاری "ریۆ پیدارس"ی پۆرتۆ ریۆ ده‌ژی.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ئیمیلیۆ هه‌ستی بیستنی له‌ده‌ستداوه، له ته‌مه‌نی 101 ساڵیش‌دا نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ دڵی كراوه، به‌ڵام ئێستا ته‌ندروستی باشه.
له رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه نهێنی ته‌مه‌ندرێژی ئیمیلیۆ له ژیاندا ئه‌وه‌یه، كه "به خۆشه‌وستییه‌وه ژیاوه و تووڕه نه‌بووه"، كوڕه‌كه‌ی گوتی: "باوكم به خۆشه‌ویستییه‌وه په‌روه‌رده‌ی كردووم، خۆشه‌ویستی بۆ هه‌مووان هه‌بووه، باوكم به ئێمه‌ی گوتووه، كاری چاكه بكه‌ن و كاره‌كانتان له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكیدا به‌شداری پێبكه‌ن".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، كه "كین تاكانا"ی ته‌مه‌ن 118 ساڵ به‌ته‌مه‌نترین ژنه له جیهان، كه له خانه‌ی چاودێری كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن له فۆكۆبای یابان ده‌ژی.
د.ی