جۆره دزییه‌كی نوێ په‌یدابووه
K24 - هه‌ولێر:
خاوه‌نی ماركێتێك له شاری هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، له رێگه‌ی كامیرای چاودێرییه‌وه كه‌سێكی ئاشكراكردووه، كه هاتووه‌ته دوكانه‌كه‌ی و دزی لێكردووه، بۆیه و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
خاوه‌ن دوكانه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، گوتی: "سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه كه‌سێك هاتووه‌ته دوكانه‌كه‌م و ویستوویه‌تی كارتێكی مۆبایل بكڕێت، دوای ئه‌وه‌ی كارته‌كه‌م داوه‌تێ، به نهێنی به مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی كارته‌كه‌ی گرتووه، دواتر گوتوویه‌تی ده‌ڕۆم له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌م پاره‌ی كاره‌ته‌كه‌ت بۆ دێنم، كه‌چی نه‌هاته‌وه".
گوتیشی: "دوای چه‌ند رۆژێك ویستم ئه‌و كارته به‌كاربهێنم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارته‌كه به‌كارهاتبوو، نه‌متوانی سوودی لێ ببینم، دوای ئه‌وه له رێگه‌ی كامیرای چاودێرییه‌وه زانیمان كه‌سێك دزی لێمان كردووه و كارته‌كه‌ی به‌كارهێناوه".
دوكانداره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سكاڵام له لای پۆلیس تۆمار كردووه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه نه‌توانێت فێڵ له خه‌ڵكی دیكه‌ش بكات و له‌و كاره نه‌شیاوه‌ی به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ر نا مه‌به‌ستم پاره‌ی كارته‌كه نییه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس به كوردستان24ی راگه‌یاند، شێوه و رووخساری دزه‌كه ناسراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دزیكردنه‌كه ده‌ستپێكردووه و كار له‌سه‌ر تۆماره‌كان ده‌كرێت و دزه‌كه ده‌دۆزنه‌وه، داواشكراوه ده‌موچاوی دزه‌كه بشاردرێته‌وه، تا رێڕه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه به ئاراسته‌ی خۆی بڕوات.
د.ی