بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دوو ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان ئێران و ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كرد
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان ده‌روازه‌ی سنووریی "ئیسلام قه‌ڵا"ی له نێوان ئێران و ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ كردووه.
میدیا ئێرانییه‌كانیش ئاماژه‌یان به‌وه داوه، نه‌ك ته‌نیا ده‌روازه‌ی "ئیسلام قه‌ڵا" به‌ڵكو بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی "ئه‌بو نه‌سر فه‌راهی"ـشدا گرتووه و وه‌ك رایانگه‌یاند، له‌كۆی 3 ده‌روازه‌ی نێوان ئێران و ئه‌فغانستان، دوو له‌و ده‌روازانه به‌ته‌واوی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیا ئێرانییه‌كان رایانگه‌یاند، دوای كۆنترۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌فغانستان له ده‌وروبه‌ری ده‌روازه‌ی "ئیسلام قه‌ڵا" له‌سه‌ر سنووری ئێران، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌فغانی به‌ره‌و ناو خاكی ئێران رایانكردووه.
هه‌روه‌ك چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیاندا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئێرانی و چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نیشان ده‌درێن، كه ده‌گوترێت ئه‌مه ده‌روازه‌ی سنووریی "ئیسلام قه‌ڵا"یه.
لای خۆیه‌وه روحوڵڵا له‌تیفی، گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی گومرگی ئێرانی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بازرگانیی له‌و دوو ده‌روازه سنوورییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌ڵپه‌ساردووه و داواشی له بازرگانانی وڵاته‌كه‌ی كرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دوو ده‌روازه سنووریانه به‌كارنه‌هێنن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ردوو لایه‌نی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و حكومه‌تی كابووڵ رێككه‌وتن، له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ده‌ست به دانووستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا به‌یاننامه‌یه‌كیان له باره‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ركردووه و تێیدا دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان به شه‌ڕ ناكرێت و پێویسته رێگه‌ی دانووستان بگرنه‌به‌ر.