تاڵیبان و حكومه‌تی كابووڵ له تاران دانووستان ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه كابووڵ و تاڵیبان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كده‌نگن، كه زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له ئه‌فغانستان هاتووه‌ته ئاراوه.

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ردوو لایه‌نی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان و حكومه‌تی كابووڵ رێككه‌وتن، له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ده‌ست به دانووستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا به‌یاننامه‌یه‌كیان له باره‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ركردووه و تێیدا دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان به شه‌ڕ ناكرێت و پێویسته رێگه‌ی دانووستان بگرنه‌به‌ر.
هه‌ردوولا له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا، ستایشی هه‌وڵه‌كانی ئێرانیان كردووه له پێناو به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ئه‌فغانستان.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هه‌ردوولا باسیان له رێگه‌كانی ده‌ربازبوونی وڵاته‌كه‌یان له قۆناغی شه‌ڕه‌وه بۆ ئاشتی هه‌میشه‌یی كردووه و هه‌ردوولاش كۆكن تاوتوێی پرسی سیستمی سیاسی وڵاته‌كه‌یان بكه و له‌سه‌ر سیستمی ئیسلامی رێكبكه‌ون.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه كابووڵ و تاڵیبان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كده‌نگن، كه زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له ئه‌فغانستان هاتووه‌ته ئاراوه.
ئێران دوێنێ میوانداری چوار شاندی تاڵیبان و حكومه‌تی كابووڵ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ده‌ست به دانووستانی هه‌مه‌لایه‌نه بكه‌ن له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی %85ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له به‌رده‌سته، كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره گه‌وره‌كان و 20 ساڵه شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانێتی ناتۆ له وڵاته‌كه‌دا ده‌كات.
له مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر گه‌یشتنه رێككه‌وتن، كه تاڵیبان هێرشه‌كانی له دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا رابگرێت و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا وڵاته‌كه‌یان چۆڵ بكات.
بڕیار بوو له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، به ته‌واوی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام جۆ بایدن، پرۆسه‌كه‌ی دواخست بۆ 11ی ئه‌یلوولی داهاتوو.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، سوپای ئه‌مه‌ریكا به بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كابووڵ ئاگادار بكاته‌وه، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی له شاری باگرامی باكووری كابووڵ چۆڵ كرد و به شه‌و ته‌واوی هێزه‌كانی كشانده‌وه.