هەڤاڵ ئەبوبەکر: کابینەی نۆیەم هەنگاوی بوێرانەی ناوە
K24 - هه‌ولێر:
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی به كوردستان24ی راگەیاند، لە گرنگترین کارەکانی کابینەی نۆیەم هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی بووه، له هه‌مانكاتدا ئه‌م كابینه‌یه پڕۆژەی کابینەکانی دیکەی پێشووی خۆی ته‌واوكردووه، كه له ساڵی 2009ـه‌وه مابوونه‌وه.
پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای كرد، هەندێك پڕۆژە لە ساڵی 2009ـه‌وه بە تەواونەکراوی کەوتوونەتە ئەستۆی ئەم کابینەیە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پڕۆژه‌ی ستراتیژی له پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێكرد، وه‌ك شاڕیی بابان، به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران، بایه‌خدان به كه‌رتی گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و سه‌وزایی ئه‌و شاره.
ئاشكرایشی كرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردەمی کابینەی نۆیەمدا هەنگاوی بوێرانەی بە ئاراستەی راستکردنەوەی کەرتی تەندروستی، کشتوکاڵی، پەروەردەیی ناوە، بایەخێکی زۆریشی بە بواری وەبەرهێنان داوە له هه‌موو بواره‌كاندا.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كابینه‌ی نۆیه‌م له رێگه‌ی پڕۆژه‌كانیه‌وه ده‌رفه‌تی به وه‌به‌ر‌هێنه‌رانی ناوخۆیی به‌خشی، كه پڕۆژه‌كانیان له خزمه‌تی ناوخۆدا جێبه‌جێبكه‌ن و نه‌ختینه نه‌به‌نه ده‌ره‌وه، هه‌لی كار بڕه‌خسێنن و كه‌ره‌سته‌ی خۆماڵی به‌كاربهێنن، پڕۆژه‌كانیان له خزمه‌تی بازاڕی كوردستاندا بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی دەوڵەتداری و حکومڕانی دروست لەم دوو ساڵەدا هەنگاوی ناوە.
د.ی