پزیشكێك كارامه‌یی پلازمای ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا پشتڕاست ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندرێ بۆلانۆڤ، گه‌وره پزیشكی پسپۆری گواستنه‌وه‌ی خوێن له مۆسكۆ رایگه‌یاند، پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، له پلازمای ئه‌و كه‌سانه كارامه‌تره بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، كه له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵ نوفوستی رووسی، ئه‌و پزیشكه گوتی: "له ئه‌نجامی تویژینه‌وه‌یه‌كدا، كه له ماوه‌ی نێوان مانگی مارس تا ئایاری ئه‌مساڵ له نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌نجاممان داوه، ده‌ركه‌وتووه كه دوای حه‌فت رۆژ له وه‌رگرتنی پلازمای خوێنی كه‌سی كوتراو به ڤاكسینی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن كه‌سی تووشبوو به په‌تاكه، رێژه‌ی كارامه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردن 75% بووه، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی پلازمای خوێنی كه‌سانی چاكبووه‌وه له په‌تاكه‌یان وه‌رگرتووه، رێژه‌ی چاره‌سه‌ربوونیان ته‌نیا 50% بووه".
ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، دژه ته‌نی زیاتری بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدایه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ش، كه پلازمای كه‌سی كوتراو به ڤاكسینه‌كه له پلازمای كه‌سی چاكبووه‌وه كارامه‌تره بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش چاره‌سه‌رێكی زۆر گونجاوه، كه تووشی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و تویژینه‌وه‌یه به‌رچاوڕوونی زیاتری به ئێمه داوه، بۆ ئه‌وه‌ی داوا له كه‌سانی كوتراو به ڤاكسینی كۆرۆنا بكه‌ین، رووبه‌ری به‌خشینی پلازمای خوێنیان بۆ كه‌سانی تووشبوو به زنجره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا فراوان بكه‌ن".