دوای بڕیاری سه‌در بۆ به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردن پێشبینی خۆپیشاندانێكی فراوان ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، دوای بڕیاری موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی عێراق، كه بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچن، پێشبینی ده‌كرێت ره‌وتی سه‌در سازكردنی خۆپیشاندانێكی فراوان رابگه‌یه‌نێت و ئامانجی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ریشه‌یی و فراوانه له حكومه‌ت.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كان كه بۆ میدیا عێراقییه‌كان قسه‌یان كردووه، له نیازی سه‌دردا ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن، له‌وانه‌ش كاركردن بۆ رووخاندنی حكومه‌ت و دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌تێكی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا.
سه‌رچاوه‌كان پیشبینی ئه‌وه‌یان كردووه، ره‌وتی سه‌در به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تشرینی "خۆپیشانده‌رانی تشرین" كار بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، دوای ئه‌و بڕیاره‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، هێزه شیعیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام بده‌ن، له‌كاتێكدا ئاراسته‌ی هێزه شیعه‌كان پشتیوانی له دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات.
H.B