بایدن فه‌یسبووك به "بكوژی خه‌ڵك" ناوده‌بات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رۆژی (16 ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) فه‌یسبووكی به "بكوژی خه‌ڵك" تۆمه‌تبار كرد، دوای ئه‌وه‌ی "جین ساكی" سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئیداره‌ی بایدن "ده‌ستی خسته‌سه‌ر برینه‌كه" به‌شێوه‌یه‌كی رێك و ته‌واو، كه له رێگه‌ی سه‌كۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بۆ دڵنیابوون له دروستی ئه‌و چیرۆكه ناكۆتاییانه‌ی كه بڵاوده‌كرێنه‌وه".
رۆژێ پێشتر دان به‌وه‌دانرا، كه كۆشكی سپی زیاد له پێویست كێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌كۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پێویستی به چاودێری هه‌یه.
بایدن له باره‌ی په‌یامی سه‌كۆكان (نموونه فه‌یسبووك) پرسیاری كرد، كاتێك له‌دوا نیوه‌ڕۆی رۆژی (17ی ته‌مموز) له كۆشكی سپی-ه‌وه به‌ڕێكه‌وت بۆ پشووی هه‌فتانه‌ی به‌ره‌و كامپ د‌یڤید. بایدن به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "فه‌یسبووك بكوژی خه‌ڵكه".
بایدن هۆشداریدا كه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه له‌باره‌ی كۆڤید -19 له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "خه‌ڵك ده‌كوژێت".
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "دیترۆیت"، یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان پرسیاری لێ‌كرد له‌باره‌ی سه‌كۆی "وه‌ك فه‌یسبووك"، كه رێگه ده‌دات هه‌واڵی درۆ له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كه یان په‌تای كۆرۆنا بڵاوبكاته‌وه، ئه‌و وه‌ڵامه‌ی هه‌بوو كه "فه‌یسبووك بكوژی خه‌ڵكه".
كۆشكی سپی فشار ده‌خاته سه‌ر كۆمپانیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه چاره‌سه‌ری زانیاری درۆ و چه‌واشه‌كاریی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سێك له فه‌یسبووك به رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست"ی گوتووه: "رێوشوێنی توند ده‌گرینه‌به‌ر له پێناو ته‌ندروستی گشتی".
بایدن به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "ئه‌وان بكوژی خه‌ڵكن". "تاكه په‌تایه كه له‌نێوماندا توانا‌مان نییه بیكوتین".
به‌رپرسێكی باڵای ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌دات، میدیا له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌بیر خه‌ڵك بێننه‌وه كه ئه‌و كۆمه‌ڵگه و شوێنانه‌ی كه پڕۆسه‌ی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا تێیدا لاوازه، مردن و تووشبوون تێیدا زیاتره.
جین ساكی سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی، گوتی: "فه‌یسبووك و سه‌كۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناتوانن بنبڕكردنی زانیاری هه‌ڵه بوه‌ستێنن له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا". گوتیشی: "ئاشكرایه كه ده‌توانرا له‌وه زیاتریش بكرێت".
"ساكی" تاساوه، كاتێك رۆژنامه‌نووسان فشاریان لێ‌كرد له‌باره‌ی ئه‌و میكانیزمه ورده‌ی كه كۆشكی سپی به‌كاریده‌هێنێت بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی كه فه‌یسبووك بڵاویده‌كاته‌وه و پێویسته چاودێری بكرێت. گوتیشی: "له رێگه‌ی كه‌ناڵێكی راسته‌وخۆوه رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه كه هه‌میشه هه‌موو ئیداره‌كان كردوویانه به‌رانبه‌ر هه‌موو سه‌كۆیه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چونكه ئێمه ده‌یبینین ئاراسته‌یه‌كی نائارامه و ئه‌و زانیارییانه‌ش ورد نین كه بڵاوده‌كرێنه‌وه".
كیڤن ماكئالیسته‌ر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له فه‌یسبووك به "دیترۆیت"ی گوت: "كۆمپانیای فه‌یسبووك هۆش و ئاگای په‌رشوبڵاونابێت به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێت كه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی پاڵپشتی ناكات".
كۆمپانیاكه‌ش دوای ره‌خنه‌كانی بایدن له به‌یاننامه‌یه‌كی تێر‌و ته‌واودا، نووسیویه‌تی: "زیاتر له 18 ملیۆن په‌ره‌گراف و ده‌ق-مان له زانیاری درۆ و چه‌واشه له‌باره‌ی كۆڤید-19 لابردووه و به‌به‌رده‌وامی پێشێلی یاسایی ده‌كرێت".
جیمس كلایتۆن، شیكه‌ره‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژی له ئه‌مه‌ریكا له وتارێكیدا له ماڵپه‌ڕی "بی بی سی" له‌باره‌ی هه‌ڵچوونه‌كانی بایدن، نوسیویه‌تی: "هه‌ستده‌كه‌یت كه فه‌یسبووك به شێوه‌یه‌كی زیاد له پێویست هه‌وڵده‌دات ره‌خنه له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی بگرێت. دۆناڵد تره‌مپ و هاوڕێ كۆمارییه‌كانی پێیانوابوو فه‌یسبووك ئازادی راده‌ربڕین قه‌تیس ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنه توندانه‌ی دژی پلانگێڕی ساخته‌كردنی ده‌نگدان گێڕای. به‌ڵام بایدن و تیمه‌كه‌ی ره‌خنه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ئاراسته‌ی فه‌یسبووك ده‌كه‌ن- فه‌یسبووك بابه‌ته‌كان به ته‌واوی یه‌كلایی ناكاته‌وه- بۆ نموونه دژه ڤاكسه‌نه‌یشن". هه‌روه‌ها نووسوویه‌تی: "هه‌فته‌ی پێشوو بایدن فه‌رمانێكی جێبه‌جێكردنی ئیمزا كرد به ئامانجی هه‌وڵدان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیاكانی وه‌ك فه‌یسبووك". دواتر ده‌نووسێت: "به‌هه‌رحاڵ فه‌یسبووك تاكه كۆمپانیا نییه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی كه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا پشت به پلانگێڕی ده‌به‌ستێت. بۆ نموونه یوتوب رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی توند بووه‌ته‌وه به‌هۆی پراكتیزه‌كردنی نایه‌كسانی".
به‌پێی رای كلایتۆن، ده‌ستنیشانكردنی پێگه‌ی فه‌یسبووك له‌لایه‌ن بایدن-ه‌وه رقێكی شه‌خسییه.
له مانگی (كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2020) بایدن به رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی گوت: "هه‌رگیز سه‌رسام نیم به مارك زوگربیرگ خاوه‌نی كۆمپانیای فه‌یسبووك، پێموایه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی كێشه‌كان ده‌كات".
فه‌یسبوك-یش ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێت كه بایدن ئێستا سه‌رۆكه و ره‌خنه‌كانی زۆر ره‌قه به‌رامبه‌ر به‌و سه‌كۆیه.
د.ی