ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (19ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش هه‌زار و 985 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (19) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (13) هه‌زار و (320) كه‌س ئه‌نجامدراوه و هه‌زار و (32) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره (509)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
H.B