له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌مڕۆ زۆرترین كه‌س له عێراق به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 31 هه‌زار و 192 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 8 هه‌زار و 106 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه هه‌زار و 25 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 81 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌مه زۆرترین ژماره‌ی مردنی رۆژانه‌یه تۆماركرابێت، 8 هه‌زار و 278 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 526 هه‌زار و 943 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 18 هه‌زار و 101 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 386 هه‌زار و 331 كه‌سیش به رێژه‌ی 90.8% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 122 هه‌زار و 511 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 732 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ملیۆنێك 218 هه‌زار و 518 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B