چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر زه‌وی ته‌خت بێت؟
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر چه‌نده به‌گوێره‌ی به‌ڵگه زانستییه‌كان زه‌وی خڕه و شێوه‌كه‌ی هێلكه‌ییه، كه‌چی هه‌ندێك كه‌س بڕوایان وایه زه‌وی ته‌خته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زه‌وی ته‌خت بێت، چه‌ندین پرسیار درووست ده‌بن، ئایا ژیانی رۆژانه‌مان چۆن ده‌بێت؟، ئه‌گه‌ر بتوانین به‌و شێوه‌یه بژین، زه‌وییه‌كی ته‌خت شتێكی سه‌یر ده‌بێت به‌بێ خولانه‌وه‌ی مانگ و خۆر.
چه‌ندین دیارده‌ی سه‌یر له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی رووده‌ده‌ن، كه ژیان تێیدا سه‌یر ده‌بێت، هه‌ندێك رووداو ده‌بنه رابردوو و هه‌ندێك دیارده‌ی نوێش رووده‌ده‌ن، به‌كارهێنانی و مانگه ده‌ستكرده‌كان زه‌حمه‌ت ده‌بێت، باران بارینیش ته‌نیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه.
كێشكردنی زه‌وی نامێنێت
له‌سه‌ر زه‌وی خڕدا كێشكردنی زه‌وی درووست ده‌بێت، كێشكردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان درووست ده‌بێت، به ره‌چاوكردنی شوێنه‌كه‌ی له گه‌ردووندا، ئه‌گه‌ر زه‌وی ته‌خت بێت، هه‌ر وه‌ك ئێمه لێی تێگه‌یشتووین، ده‌بێت كێشكردن نه‌بێت و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات؛ جارێكی دیكه هه‌ساره‌كه شێوه‌ی خڕی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی "جه‌یمس كلێرك" زانای بیركاری و فیزیا، ره‌نگه زه‌وی ته‌خت هه‌رگیز كێشكردنی نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌وی ته‌خت توانای ئه‌وه‌ی نییه كێشكردنی هه‌بێت.
جه‌میس ده‌یڤیس، پسپۆڕی جیۆفیزیایی له زانكۆی "كۆلۆمبیا"، گوتی: "زه‌وی ته‌خت كێشكردنه‌كه‌ی بۆ چه‌قه‌كه‌ی ده‌بێت، كه ئه‌ویش جه‌مسه‌ری باكووره، به‌گوێره‌ی ئه‌م سیناریۆیه‌ش هه‌ر چه‌ند له جه‌مسه‌ری باكووره‌وه دوور بیت، ئه‌وه‌نده كێشكردنی به‌و ئاراسته‌یه زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش ته‌واوی جیهان تووشی گێژاو ده‌بێت".
به‌رگه زه‌وی نامێنێت
به‌بێ كێشكردنی زه‌وی، زه‌وی ته‌خت توانای ئه‌وه‌ی نییه چێنێكی گازه‌كانی هه‌بێت، كه به به‌رگه‌زه‌وی ناسراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشكردنی زه‌وی به‌رگه زه‌وی پاراستووه، به‌بێ به‌رگه‌زه‌ویش ئاسمان ره‌نگی بۆ ره‌ش ده‌گۆڕێت، چونكه تیشكی خۆر كاتێك به‌رزه‌وی ده‌كه‌وێت، له رێگه‌ی به‌رگه زه‌وییه‌وه ره‌نگی ئاسمان بۆ شین ده‌گۆڕێت، هه‌ر وه‌كو ئێستا وای ده‌بینین.
لویس ڤیلازۆن، زانای زینده‌وه‌رزانی له ماڵپه‌ڕی "BBC Science Focus" نووسیویه‌تی: له‌گه‌ڵ نه‌مانی په‌ستانی هه‌وا، سه‌وزایی و ئاژه‌ڵه‌كانیش بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌چن و ده‌خنكێن.
هه‌سه‌ره‌كه‌مان به‌بێ به‌رگه‌زه‌وی، ئاوەکەی لە سەرەتادا بۆ بۆشایی ئاسمان به‌رزده‌بێته‌وه، چونکە کاتێك فشاری هەڵم یەکسان دەبێت بە فشاری کەشوهەوا، ئاوه‌كه نامێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه په‌ستانی كه‌شوهه‌وا نزم به مانای كه‌متر به هه‌ڵمبوون دێت.
پله‌ی گه‌رمای زه‌ویش نزم ده‌بێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌زه‌وی یارمه‌تیده‌ری كه‌شوهه‌وابێت، ئه‌و ئاوه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویش ده‌مێنێته‌وه، زۆر به خێرایی ده‌یبه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌و به‌كتریایانه‌ی پێویستیان به ئۆكسجین نییه، له قووڵایی ئۆقیانۆسه‌كان ده‌ژین، ده‌مێننه‌وه، ئه‌و به‌كتریایانه به‌رگه‌ی گه‌شتێكی دوور و درێژی بۆشایی ئاسمانیش ده‌گرن.
كه‌شوهه‌وایه‌كی دژوار و بارانێكی به‌خوڕ
ئه‌گه‌ر كێشكردنی زه‌وی به‌ره‌و جه‌مسه‌ری باكوور بێت، له‌و كاته‌دا بارانێكی به‌خوڕ له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌بارێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارانی به‌خوڕ به‌هۆی كێشكردنی زه‌وییه‌وه رووده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له ناوچه‌كانی دیكه كێشكردنی زه‌وی كه‌متره و بارانیش كه‌متر ده‌بێت.
هه‌تا زیاتر به‌ره‌و باكوور بڕۆین، رێژه‌ی ئاو و ده‌ریا و رووباره‌كان زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت، ئۆقیانووسه‌كان له جه‌مسه‌ری باكووره‌وه درووست ده‌بێت، له باشووری زه‌وی ئاوی تێدا نابێت.
هه‌موومان ون ده‌بین
ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه‌ی ئێستا هه‌ن، له‌سه‌ر زه‌وی ته‌ختدا نامێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خولانه‌وه‌ی ده‌بێت به ده‌وری زه‌ویدا، چیدیكه كار ناكه‌ن.
جه‌میس ده‌یڤیس، زانای جیۆفیزیا له روانگه‌ی لامونت دۆهرتی بۆ زه‌وی له زانكۆی كۆلۆمبیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ژیان به‌بێ دیاریكردنی شوێن (GPS) زه‌حمه‌ته، ده‌توانین بڵێن له‌سه‌ر زه‌وی ته‌خت ون ده‌بین، ئه‌وكات مرۆڤایه‌تی ته‌نیا به ئاراسته‌ی بارانبارینه‌وه باكووری زه‌وی دیاری ده‌كات.
هه‌ندێك گه‌شت تا كۆتایی ته‌مه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت
ده‌كرێت پێشبینی گه‌شتێكی درێژخایه‌ن بكه‌ین، به‌بێ بوونی (GPS)، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌وی ته‌خته، جه‌مسه‌ری باكوور ده‌بێته چه‌قی زه‌وی ته‌خت و كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشووریش ده‌بێته دیوارێكی به‌ستوو، ئه‌و دیواره‌ش ده‌بێته رێگر تا خه‌ڵك له زه‌وی ته‌خته‌وه نه‌كه‌ون.
له جیهاندا فڕینی فڕۆكه‌كان زه‌حمه‌ت ده‌بێت، كاتی گه‌شته‌كان درێژ ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر له ئوستوڕاڵیاوه بۆ ئه‌نتاركتیكا (كه له‌لای ده‌سته‌ڕاستی ئوستوڕاڵیایه) بڕۆین، بۆ ئه‌وه پێویسته له رێگه‌ی جه‌مسه‌ری باكووره‌وه گه‌شته‌كه ئه‌نجام بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شتكردن به‌سه‌ر دیواره به‌ستووه‌كان زۆر زه‌حمه‌ته.
تیشكه‌كانی جه‌مسه‌ر نامێنێت و هه‌موومان ده‌سووتێین
به گوێره‌ی ئاژانسی "ناسا" له زه‌وی خڕدا كانزایه‌كی پێچراو له دڵی ئاسنیندا درووست ده‌بێت و ته‌زوویه‌كی كاره‌بای درووست ده‌كات، بوارێكی موگناتیسی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، كه هاوسه‌نگی له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌دا فه‌راهه‌م ده‌كات.
به‌ڵام له سه‌ر زه‌وی ته‌ختدا به‌بێ بوونی هێزی موگناتیسی، ئه‌و چینه پارێزگاره‌ی چینی موگناتیسی درووست ده‌كات، بۆ هه‌تاهه‌تایه نامێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و تیشكه‌ی كه به تیشكی باكوور ناسراوه، كاتێك ته‌نه باگاوییه‌كانی له تیشكی خۆره‌وه دێن، به‌ر به‌شه‌كانی ئۆكسجین و نایترۆجین ده‌كه‌ون له به‌رگی موگناتیسی، له‌و كاته‌دا وزه‌یه‌ك له شێوه‌ی تیشكێكی گه‌شاوه له جه‌مسه‌ره‌كان درووست ده‌كه‌ن.
نه‌بوونی تیشكه‌كانی جه‌مسه‌ر كه‌متر نیگه‌رانمان ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌وی پارێزراو نابێت له ره‌شه‌بای خۆر، ئه‌و كات زه‌وی به‌ر تیشكی زیانبه‌خشی خۆر ده‌كه‌وێت، جیهانه‌كه‌مان هاوشێوه‌ی هه‌ساره‌ی مه‌ریخی دراوسێمان ده‌بێت.
هه‌موومان له ئاسمانی شه‌وانه هاوبه‌شین
زه‌وی ته‌خت نابێته نیوه، هه‌ر وه‌كو ئێستا نیوه‌ی شه‌وه و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی رۆژه، شه‌و و رۆژ له‌سه‌ر هه‌سه‌ره‌كه‌مان له یه‌ك كاتدا روونادات، دیارده‌ی شه‌و یان رۆژ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و شوێنه‌یه كه زه‌وی ته‌خت له‌كوێی گه‌ردووندایه.
به‌ڵام چاودێریكردنی ئه‌ستێره‌كان ئاسانتر ده‌بێت، ئه‌و كات پێویست به گه‌شتكردن بۆ نیوه‌ی گۆی زه‌وی ناكات تا چاودێری دیاریده‌ی گه‌ردوونی بكه‌ین.
گه‌رده‌لوول ده‌بێته به‌شێك له رابردوو
هه‌موو ساڵێك گه‌رده‌لوول زیانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو درووست ده‌كات، سرووست به‌هۆی خولانه‌ی زه‌وی كاریگه‌ری بۆ ئه‌و گه‌رده‌لووله درووست ده‌كات، ئه‌مه‌ش زیاتر له نیوه‌ی گۆی زه‌وی له باكوور رووده‌دات به ئاراسته‌ی میلی كاتژمێر، له چه‌په‌وه بۆ راست، له نیوه‌ی گۆی زه‌وی له باشوور خولانه‌وه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی میلی كاتژمێره، له راسته‌وه بۆ چه‌پ.
ئاژانسی "ناسا" ئاماژه به‌وه ده‌كات، له سه‌ر زه‌وی ته‌ختدا هیچ كاریگه‌رییه‌كی "كۆریۆلیس" روونادات، واتا ره‌شه‌با و گه‌رده‌لوول بوونی نابێت، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش چه‌ندین جۆری گه‌رده‌لوول نابینین له باكوور و هێڵی ناوه‌ڕاست و باشووری زه‌وی، كاریگه‌ری كۆریۆلیس سفر ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: لايف ساينس
د.ی