ته‌ندروستی گه‌رمیان پێشنیازی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كات
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌به‌ر هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، پێشنیازی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆمان بۆ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه.
ته‌ندروستی گه‌رمیان له نووسراوێكدا، كه ئاراسته‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردووه، پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه، كه له كاتژمێری 8ی ئێواره تا 6ی به‌یانی بۆ ماوه‌ی (10) رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌نرێت و ته‌نیا رێگه به لایه‌نی ئه‌منی و تیمی ته‌ندروستی و جووڵه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانی بارزگانان و كشتوكاڵی بدرێت.
چه‌ند رۆژێكه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵكه‌شانه و ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری تایبه‌ت به كۆرۆنای راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه (3) هه‌زار و (559) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (13) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.

د.ی