سەرۆکایەتی هەرێم کوشتنی 7 ئەندامی خێزانێکی کورد لە تورکیا سەرکۆنە دەکات

"تاوانباران بدرێنە دادگا"
دیمەنێکی شوێنەواری قه‌تلوعام کردنی خێزانە کوردەکە
دیمەنێکی شوێنەواری قه‌تلوعام کردنی خێزانە کوردەکە

K24 - هەولێر

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی ئەندامانی خێزانێکی کورد لە شاری کۆنیای تورکیا دەکات و رایدەگەیەنێت، پێویستە تاوانباران بدرێنە دادگا.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، هاوخەمی کەسوکاری قوربانیانی ئەو هێرشەین. ئەوانەی بەرپرسیارن لەو تاوانە بێ هۆکارە، پێویستە دادگایی بکرێن.

دوێنێ 30/7/2021، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا بە دەستڕێژی گولـلە لەلایەن ژمارەیەک نەژادپەرستەوە کوژران.