ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌یه‌كی كورد له توركیا قه‌تلوعام كران
هێرشبه‌ران هه‌مان ئه‌وانه بوون كه پیشتریش هێرشیان كردبووه سه‌ر ئه‌و خانه‌واده كورده و دوای ئازادكردنیان دووباره هێرشه‌كه‌یان كرده‌وه

K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره نه‌ژادپه‌ره‌ستانه‌ی له شاری كۆنیای توركیا هێرشان كرده سه‌ر ماڵه كورده‌كه له زیندان ئازاد كران، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كان هێرشیان كرده‌وه سه‌ر ماڵی هه‌مان خانه‌واده كورده‌كه و وێڕای كوشتنی 7 كه‌س، ئاگریان له خانووه‌كه‌شیان به‌ردا.
عه‌بدولڕه‌حمان كارابولوت، پارێزه‌ری ئه‌و خانه‌واده كورده تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای ئازادكردنی هێرشكاره نه‌ژادپه‌ره‌سته توركه‌كان له زیندان، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هێرش كرایه‌وه سه‌ر هه‌مان خانه‌واده و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه كورده‌یان كوشت، كه له حه‌فت كه‌س پێكهاتوون، له‌ناویان 3 ئافره‌ت هه‌بوون.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای كوشتنی ئه‌و 7 كه‌سه، هێرشبه‌ران ئاگریان له خانووی خانه‌واده كورده‌كه به‌ردا و ماڵه‌كه‌شیان سووتاند.
پارێزه‌ری خانه‌واده كورده‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌یان جار هۆشدارییان داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتداران، كه ئاماده‌كاری بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هۆشدارییه‌كه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا و ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه كورده له‌لایه‌ن توركه نهژادپهرهستهكانهوه قه‌تلوعام كران.
دوای رووداوه‌كه‌ش شه‌ریف ئایدن، سه‌رۆكی لقی دیاربه‌كری ئاكپارتی نیگه‌رانی خۆی له رووداوه‌كه ده‌ربڕی و داوا ده‌كات، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
Konya'daki vahşet sonucu yedi vatandaşımızın alçakça katledilmesi yüreğimizi yaktı.😔
— M.Şerif AYDIN (@mserifaydin) July 30, 2021
Hayatını kaybedenlere Allah’tan rahmet, yakınlarına başsağlığı diliyoruz.🤲
Katillerin hak ettikleri cezaya en ağır şekilde çarptırılması herkes gibi bizlerin de en büyük beklentisidir...
H.B