ژنێك له‌گه‌ڵ بكوژی براكه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ژنێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك كرد، له‌كاتێكدا پیاوه‌كه به تاوانی كوشتنی براكه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ زیندانی سزادراوه، له‌و پیاوه خۆشبووه و كه‌وتووته داوی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیریشی له‌گه‌ڵ كرد.
كرستال ستراوس، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ "جۆن تیدجین" كرد، كه به‌هۆی كوشتنی برای ئه‌و ئافره‌ته‌وه 34 ساڵ زیندانی كراوه، ئه‌و كاته‌ی "جۆن" له زیندان بووه، كریستال نامه‌ی بۆ ناردووه و پێڕاگه‌یاندووه، كه لێی خۆش بووه، دواتر ئه‌و نامه گۆڕینه‌وه‌یه بووه‌ته بابه‌تێكی سۆزداری و به‌رهه‌مه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری لێ درووستبوو.
كیمبرلی كۆرال، پارێزه‌ری "جۆن" رایگه‌یاند، هاوسه‌رگیرییه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی كریستال له "كلیڤلاند" له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رێپێدراوی یاسایی له ماڵی "جۆن" هاوسه‌رگیرییه‌كه ئه‌نجام درا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "جۆن" تا ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره و نابێت له ماڵه‌كه‌ی بچێته ده‌ره‌وه.
پارێزه‌ره‌كه گوتیشی: "ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه ساده و بچووك بوو، بنه‌ماڵه‌ی كریستال به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادوه‌ری دۆسیه‌كه رێگه‌ی نه‌داوه كه‌سوكاری قوربانی له "جۆن" نزیك ببنه‌وه، ته‌نیا رێگه به كریستال دراوه.
براین مه‌كگاری، زڕبرای كریستال له ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی "جۆن تیدجین" ده‌ژیا، هاوڕییه‌كی نزیكی "جۆن" بووه، تا له (مانگی نیسان/ ئه‌پرێلی 1987)دا "براین" به كوژراوی دۆزرایه‌وه، كه گولله به‌سه‌ریه‌وه بووه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان فیشه‌كه‌كه له ده‌مانچه‌ی "جۆن"ـه‌وه ده‌رچووه، به‌ڵام "جۆن" نكۆڵی له‌وه كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌و شه‌وه دوای خواردنه‌وه‌ی كحول بێهۆشبووه كه بۆ ماڵه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "The Plain Dealer"ی ئه‌مه‌ریكی، دوای چوار رۆژ "جۆن" ده‌ستگیركراوه، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، پێگوتراوه ئه‌گه‌ر دان به كوشتنی "براین" بنێت، كه به پاڵنه‌ری به‌رگری له‌خۆكردن بووه؛ به‌پێی رێككه‌وتنێك لێخۆشبوو‌ن وه‌رده‌گرێت.
له ساڵی 2016 ژماره‌یه‌ك وێنه، كه پارێزه‌ری "جۆن" ئاشكرای كردووه، ده‌ركه‌وتووه "براین" نامه‌یه‌كی له گیرفاندا بووه، كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه خۆكوشتن بووه، بۆیه داوای دووباره دادگاییكردنی كرده‌وه.
دادگا داواكه‌ی "جۆن"ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش وێنه تایبه‌تییه‌كانی شوێنی تاوانه‌كه له دۆسیه‌كه‌دا دیار نه‌ما، به‌ڵام "كریستال" كه ته‌مه‌نی (45) ساڵه، له ساڵی 2016 نامه‌یه‌كی بۆ "جۆن" نووسیوه و پێیگوتووه، كه بڕوای به بێتاوانی كردووه و لێی خۆشبووه، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و دووانه كه‌وتووه‌ته داوای خۆشه‌ویستی.
دادگا سزاكه‌ی له‌سه‌ر "جۆن" هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له مانگی حوزه‌یرانی 2021ـه‌وه ئازاد كرا، به‌ڵام هه‌ر له ژێر چاودێری پۆلیس ماوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه جۆن و كریستال هاوسه‌رگیرییان كرد.
د.ی