لە رووداوێکی دەگمەندا، تایەی بارهەڵگرێک هاووڵاتییەکی کوشت
K24 – دهۆک
لە رووداوێکی دەگمەندا لە نزیک قەزای شێخان، تایەی ئۆتۆمبێلێک دەردەچێت و بەسەری دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئابی 2021، لە رووداوێکی دەگمەندا لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان دهۆک و هەولێر، لە نزیک قەزای شێخان، تۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە لە هەولێرەوە بەرەو دهۆک دەڕۆیشت، تایەی دەتەقێت و دەردەچێت و بەسەری هاووڵاتییەکی گەنجی کرێکار بە ناوی (میقداد موراد) دەکەوێت، کە لە ناو باخچەیەک لەسەر قەروێڵەکەی نووستبوو، دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.
ئەو گەنجەی گیانی لە دەستداوە لە دایکبووی ساڵی 1998-ە و ئاوارەی کەمپی (ئێسیان)ە لە شێخان و لە ئەسڵدا خەڵکی کۆمەڵگەی (تەل قەسەب)ە کە دەکەوێتە باشووری شنگال، ئەو بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی وەکوو کرێکار لەنێو باخچەیەک کاری دەکرد.
موقەدەم ئومێد دۆسکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شێخان بە کوردستانی24 رایگەیاند: "دوای رووداوەکە و بە رێگای کامێراکانی چاودێری، شوفێری بارهەڵگرەکە دۆزرایەوە و دەستبەسەرکرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی شێخان، گوتیشی: "تەرمی قوربانییەکە بۆ پزیشکی دادی گوازرایەوە، خانەوادەکەی بۆ بەخاکسپاردنی تەرمەکەی ببەنەوە شنگال.