بێژه‌ره‌كه‌ی ئه‌فغانستان دوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی تاڵیبان رایكرد
K24 - هه‌ولێر:
"ئه‌فغانستانم به‌جێهێشت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو ملیۆنان خه‌ڵكی دیكه له تاڵیبان ده‌ترسم"، ئه‌وه قسه‌ی "به‌هشتا ئه‌رغاند"ـه، كه راسته‌وخۆی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كرد.
به‌هشتا، بێژه‌ری كه‌ناڵی "طلوع نیوز"ی ئه‌فغانی، له (17)ی ئه‌م مانگه راسته‌وخۆ چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ "مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌ق حه‌مه‌د"، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كرد و له‌باره‌ی ره‌وشی كابول و پشكنینی ماڵ به ماڵی شاره‌كه گفتوگۆیان كرد.
The #Taliban have allowed women to host television programs,” said Miraka Popal, head of the TOLOnews TV channel.#AfganistanWomen pic.twitter.com/pSbXmEZrWz
— Anonymous Operations (@AnonOpsSE) August 17, 2021
دوو رۆژ دوای ئه‌وه، به‌هشتا چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ "مه‌لالا یوسفزی"ی چالاكوان كرد، كه له هه‌وڵێكی تیرۆركردن له‌لایه‌ن تاڵیبنه‌وه رزگاری بووه، كه‌ناڵی "طلوع نیوز"یش ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كه یه‌كه‌مجاره چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌لالا بكرێت له ته‌له‌ڤزیۆنێكی ئه‌فغانی.
له ملالې یوسفزۍ سره مرکه سبا مازېګر ناوخته ۶ نیمې بجې پر طلوعنیوز خپرېږي. pic.twitter.com/TYZ5ceojYW
— TOLOnews (@TOLOnews) August 19, 2021
به‌هشتا بۆ "CNN Business" روونیكرده‌وه، كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌ی تاڵیبان "مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌ق حه‌مه‌د"، كارێكی زه‌حمه‌ت بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی له پێناوی ژنانی ئه‌فغانیدا ئه‌نجامدا، گوتی: "به‌خۆمم گوت پێویسته یه‌كێك له ئێمه ده‌ستپێبكات، ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كانمان بمێنێنه‌وه؛ پێمانده‌گوترا ژنان خۆیان نایانه‌وێت كار بكه‌ن، بۆیه ده‌ستم پێكرد".
گوتیشی: "به به‌رپرسه‌كه‌ی تاڵیبانم گوت مافه‌كانی خۆمان ده‌وێت، ده‌مانه‌وێت كار بكه‌ین، پێویسته بێینه ناو كۆمه‌ڵگه‌وه، ئه‌وه مافی خۆمانه".
به‌گوێره‌ی تۆڕێ "ئی ئێن ئێن"، به‌هشتا له كاره‌كه‌ی راگێراوه، بۆیه ئه‌فغانستانی جێهێشتووه، بە ئاماژەدان بەو مەترسیانەی کە چەندین رۆژنامەنووس و هاووڵاتی ئاسایی ئەفغانی رووبەڕوویان بووه‌تەوە.
د.ی