كۆرۆنا له عێراق.. 15 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 22 هه‌زار و 638 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 86 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، به‌مه‌ش له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مجاره ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه به‌و رێژه‌یه دابه‌زێت. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری دهۆك تۆماركرا، كه بریتییه له 423 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 51 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 6 هه‌زار و 685 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 947 هه‌زار و 211 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 21 هه‌زار و 445 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 815 هه‌زار و 377 كه‌سیش به رێژه‌ی 93.2% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 110 هه‌زار و 389 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 663 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 4 ملیۆن و 28 هه‌زار و 29 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B