عارف روشدی: پارتی له ناوچه كوردستانییه‌كان و به‌تایبه‌ت نه‌ینه‌وا له دۆخێكی زۆر باشدایه
K24- هه‌ولێر:
عارف روشدی، راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی سه‌نگ و باڵانسی پارتی و پێشبینییه‌كانی بۆ قه‌باره‌ی حزبه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: له نه‌ینه‌وا دۆخی پارتی له ئاستێكی زۆر باشدایه و هه‌میشه پارتی له سنووری ئه‌و پارێزگایه سه‌نگێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی فراوانه و به‌رده‌وام 6 تا 8 كاندیدی پارتی له‌و سنووره سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، سه‌باره‌ت به دیاله‌ش، به‌گوێره‌ی ئه‌و خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی بۆ دۆخی ئه‌و سنووره‌مان كردووه، خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه ده‌یه‌وێت پشتیوانی له كاندیدی پارتی بكات، بۆیه ده‌توانم بڵێم: له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌بوونی پارتی له‌و ناوچانه چه‌نده گرنگه، به‌بوونی پارتی ئه‌وان ئاسووده ده‌بن و به‌بێ پارتیش پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌هجیر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاك به‌رده‌وام ده‌بێت، كه ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌و هۆكارانه‌ن كه پارتی بتوانێت پێگه‌ی خۆی له‌و ناوچانه به‌هێز بكات.
سه‌باره‌ت به هۆكاری بوونی چه‌ند كاندیدێكی عه‌ره‌بیش له‌ناو لیستی پارتی له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، عارف روشدی گوتی: ئێمه وه‌ك پارتی ئامانجی عێراقیمان هه‌یه و ئامانجی كوردستانیشمان هه‌یه، له‌باره‌ی عێراقه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌ك وڵاتێكی سیستمی فیدراڵی دابمه‌زرێته‌وه و هاووڵاتیانی عێراق هه‌موویان له‌به‌رامبه‌ر دادپه‌روه‌ریدا یه‌كسان بن و عێراق ببێته وڵاتێكی دیموكراتی بۆ هه‌مووان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌موو دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له كورد پێكنه‌هاتوون، راسته كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی هه‌رێمه، به‌ڵام پێكهاته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك توركمان، ئاشووری، ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌بیش له‌خۆ ده‌گرێت و ئێمه به چاوی كه‌مینه سه‌یری ئه‌و پێكهاتانه ناكه‌ین و به نه‌ته‌وه له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆكاره، كه له كوردستان عه‌ره‌ب بوونی هه‌یه و ئێمه‌ش خواستی عێراقمان هه‌یه، پێمان خۆش بوو كه چه‌ند كاندیدێكمان له برا عه‌ره‌به‌كان بن، جگه له‌مه‌ش خۆشیان داوایان كردووه كاندیدمان له پێكهاته‌ی ئه‌وان هه‌بێت.
گوتیشی: زۆرێك له برا عه‌ره‌به‌كان پێیان گوتووین، ئه‌و كاته‌ی كه وه‌ك ئاواره له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێبوون، زۆر به‌باشی ئیداره دراون و له ناوچه‌كانی ژێر هه‌ژموونی پارتی رێزی زۆریان لێ گیراوه، هه‌ربۆیه‌ش كاندیدی حزبه‌كه‌یان له رومادی گوتوویه‌تی: له خۆشه‌ویستی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌و مامه‌ڵه باشه‌ی له‌گه‌ڵیان كراوه، زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه له‌بری پۆسته‌ری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، وێنه‌ی سه‌رۆك بارزانی‌یان هه‌ڵواسیوه. ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌و هۆكارانه‌ن، كه وا له پارتی بكات بیر له كاندیدی عه‌ره‌ب بكاته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كاندیدانی پارتی له‌و ناوچانه ده‌ریش نه‌چن، بوونی كاندیدی پارتی و به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵك ده‌نگ، خۆی له‌خۆیدا په‌یامێكی سه‌ركه‌وتنه، كه پارتی له‌و ناوچانه بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ئومێدمان هه‌یه كه ده‌ربچن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه هیچ كات كارێكمان له دژی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب نه‌كردووه.
H.B