بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەدەچێت
K24 - هەولێر
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئەیلوول، کاتژمێر 11:00ی بەیانی، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شاری زاخۆ بەڕێوەدەچێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 28/7/2021 بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ، و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران بۆ ئه‌وه‌ی رێکارەکان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ناساندنی ئیدارەی زاخۆ:..
زاخۆ، ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگای دهۆك، له ساڵی 1864ـه‌وه بووه‌ته قه‌زا، رووبه‌ره‌كه‌ی 1209 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سه، جگه له‌و ژماره‌یه، 90 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری لێ ده‌ژیت.
قه‌زای زاخۆ له شاره‌دێیه‌كانی (باتیفا، ده‌ركار و رزگاری) پێكهاتووه، له سنووری قه‌زاكه 187 گوند هه‌یه، 92 گوند ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه و 95 گوندش به‌هۆی شه‌ڕێ په‌كه‌كه‌وه نه‌توانراوه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
ناحیه‌ی رزگاری، 49 گوند و 5 كۆمه‌ڵگه له‌خۆده‌گرێت، ناحیه‌ی ده‌ركایش 63 گوند و 3 كۆمه‌ڵگه‌ی تێدایه، ناحیه‌ی باتیفا 75 گوند و 3 كۆمه‌ڵگه‌ی تێدایه، له زاخۆش 6 شاره‌وانی هه‌یه.
ناحیه‌ی باتیفا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆكه‌وه پێشنیاز كراوه تا ببێته قه‌زا، پێشنیازه‌كه‌ش په‌سه‌ند كراوه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی بێگۆڤا و گوندی ئاڤه‌گه‌نیێ ببنه شاره‌دێی سه‌ر به باتیفا.
یه‌كێك له پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك، گۆڕینی ناحیه‌ی باتێل-ه ببێته قه‌زا، كه سه‌ر به قه‌زای سێمێله، به‌ڵام ئیداره‌كه‌ی بۆ قه‌زای زاخۆ بگوازرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێنه‌كراوه.
له رووی ئابوورییه‌وه زاخۆ پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و ده‌روازه‌ی سنووری "ئیبراهیم خه‌لیل" له سنووری قه‌زای زاخۆیه، هه‌رێمی كوردستان به توركیا ده‌به‌ستێته‌وه و رێگه‌یه‌كی بازرگانی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش.
زاخۆ چه‌ندین شوێنه‌واری مێژووی گرنگی هه‌یه، كه به پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی دهۆك، (159) شوێنه‌واری مێژوویی له‌و قه‌زایه ده‌ستنیشانكراوه، له گرنگترینیان (پردی ده‌لال، كه‌للی زاخۆ، كه‌للی قوباد پاشا، شوێنه‌واری كێسته).
قه‌زای زاخۆ له باكووری پارێزگای دهۆكه، له رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ قه‌زای ئامێدی، ناوه‌ندی دهۆك و قه‌زای سێمێل له باشوور و باشووری رۆژئاوا، قه‌زاكه هاوسنووره له‌گه‌ڵ باكووری كوردستان.