سەرەڕای فەوتاندنی پێناڵتییەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پشتیوانی برۆنۆ فیرناندێز دەکات

کریستانۆ رۆناڵدۆ و برۆنۆ فێرناندێز
کریستانۆ رۆناڵدۆ و برۆنۆ فێرناندێز

سەرەڕای فەوتاندنی پێناڵتییەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پشتیوانی برۆنۆ فیرناندێز دەکات و یەکەم یاریزان بوو چووە لای تا دڵی بداتەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی برۆنۆ فیرناندێز لەدوایین خولەکەکانی یاریی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لێدانی سزای فەوتاند لەکاتێکدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەناو یاریگا ئامادە بوو، کەچی کریستیانۆ یەکەم یاریزان بوو چووە لای و دڵی دایەوە.

برۆنۆ فێرناندێز پێش ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بچێتە یانەکە لە کۆی 22 پێناڵتی 21 گۆڵی کردبوو، دوای ئەوەی دۆن چووە یانە لە یەکەم لێدانی سزا نەیتوانی گۆڵ بکات، لەکاتێکدا ساڵێک بوو هیچ پێناڵتییەکی لەگەڵ یانەکە لەدەست نەدابوو.

دوای یارییەکە برۆنۆ لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لێبوردنی لە هاندەرانی مان یونایتد کردووە، برۆنۆ نووسیویەتی'هیچ کەسێک لە من زیاتر بەهۆی دۆڕانەکە و فەوتاندنی پێناڵتییەکە دڵتەنگ نییە، من ئەمڕۆ لەو بەرپرسیارەتییە شکستم هێنا کە پێم سپێردرابوو، سوپاسی پاڵپشتیتان دەکەم، زۆر بەهێزتر لە جاران دەگەڕێمەوە'.