سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات ڤاكسین وه‌ربگرن

"زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسین لێدراون و 1.5 ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینیش دابینكراوه‌"
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسین لێدراون، داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌كات، با پێكه‌وه‌ كوردستان بپارێزین و ڤاكسین وه‌ربگرن.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پڕۆسه‌ی ڤاكسین لێدان لە 171 سەنتەر لە سەرانسەری کوردستان بە باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زیاتر لە یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاکسین لێدراون و 1.5 ملیۆن ژه‌میش دابینكراوه‌. داواشی له‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ڤاكسین وه‌ربگرن.