شاندێكی تاڵیبان ده‌چنه مۆسكۆ
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختیكرده‌وه، سه‌ره‌تا هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان ده‌گه‌نه مۆسكۆ.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه به گشتی، شاندێكی حكومه‌ته‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان سه‌ردانی رووسیا ده‌كه‌ن.
له مباره‌یه‌وه ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا نیگەرانی وڵاتەکەی لە چالاکییەکانی داعش لە ئەفغانستان دەربڕی و جەختیکردەوە، چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی دەسەڵاتدارانی بزووتنەوەی تاڵیبانن لەبارەی تواناکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوە داعش لە ئەفغانستان.
بڕیارە کۆبوونەوەکانی شاندی تاڵیبان و حکوومەتی رووسیا رۆژی 20ی ئەم مانگە لە مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەبچێت.