ئانسو فاتی بەهۆی پێکانەوە لە بارسێلۆنا دادەبڕێت

ئانسو فاتی
ئانسو فاتی

ئانسو فاتی بەهۆی پێکانەوە لە بارسێلۆنا دادەبڕێت و لە یاریی ئەمشەو یانەکەی بێبەش دەبێت.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا پێکانی ئانسو فاتی پشتڕاستکردووەتەوە کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە کلاسیکۆ تووشی بوو، یانە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە فاتی بەهۆی پێکانەکەی ناتوانێت لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ ئامادە بێت و بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە گەشتی مەدرید ناکات.

بارسێلۆنا ماوەی گەڕانەوەی فاتی ئاشکرا نەکردووە و رایگەیاندووە گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان لەسەر خێرا چاکبوونەوەی دەوەستێت کە لە ئەژنۆی راستی تووشی پێکان بووە.

جگە لە فاتی بۆ یارییەکەی رایۆ ڤاییکانۆ هەریەکە لە پێدری، فرانکی دی یۆنگ، ئۆسمان دێمبلی، ئاراوخۆ و مارتن برایسوەیت بەردەست نابن و ناتوانن بەشداریی یارییەکە بکەن.